نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی نەوتی خاو زیاتر رووی لەبەرزبوونەوە کرد، ئەوەش بەھۆی ھەوڵەکانی ئۆپیک بۆ سنوردارکردنی بەرھەمھێنان.

بەپێی رۆیتەرز، تا کاتژمێر ١٠:٢٩خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، بەکاتی ھەرێمی کوردستان، نەوتی خاوی برێنت ١٣سەنت بەرزبووەوەو بەرمیلێکی بە ٦٠دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

ھەروەھا، برێنت لەمانگی تەموزی رابردووەوە، کە نزمترین ئاستی بوو لەماوەی ئەمساڵدا، تائێستا سەدا٣٧ بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس، ١٦سەنت بەرزبووەوەو بەرمیلێکی بە ٥٤دۆلار و ٧٠ سەنت فرۆشرا.

نەوتی رۆژئاوای تەکساس، بەرێژەی سەدا ٣٠بەرزبووەتەوە، بەراورد بەنرخەکانی ناوەڕاستی تەموزی ئەمساڵ. 

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت بریتییە لەوەی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت، ئۆپیک و چەند بەرھەمھێنەرێکی دیکە لەوانە روسیا، لەھەوڵدان بۆ سنوردارکردنی زیاتری بەرھەمھێنانی نەوت لەپێناو بەزرکردنەوەی نرخەکەی.