وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌و داهاتی‌ نه‌وتی‌ بۆ مانگی‌ رابردوو راگه‌یاند

عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌مانگی‌ رابردوودا زیاتر له‌ (97) ملیۆن و (204) هه‌زارو (267) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، كه‌ داهاته‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ملیارو 882 ملیۆن دۆلار بووه‌.

وتیشی‌ كه‌ له‌و مانگه‌دا رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 240 هه‌زار به‌رمیل بووه‌و هیچ رێژه‌یه‌ك له‌نه‌وتی‌ كه‌ركوك تۆمارنه‌كراوه‌.

عاسم جیهاد باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ (50,225) دۆلار فرۆشراوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق مانگانه‌ رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌و داهاتی‌ نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت. 