حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی تاپۆکردنی خانوی
گوندەکانی ڕاگەیاند بەڵام تائێستا لەسلێمانی دەست پێنەکراوە.
زەردەشت ڕەفیق بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی
بەدواڕۆژی وت” حکومەتی هەرێمی
کوردستان بڕیاری تاپۆکردنی خانوی گوندەکانی ڕاگەیاندووە بەڵام لە ئێستادا لە
شارەوانی سلیمانی نەچوۆتە بواری دەستپێکردنەوە”
وتیشی” تا ئێستا شێوازی وردەکاری دەستپێکردنی
ئەوکارەمان بۆ نەهاتووە بۆیە لە ئێستادا ئێمە چاوەڕوانی وردەکاری ئەو بڕیارەین”