کۆمپانیایەکی ئێرانی چەند پڕۆژەیەکی ئاودێری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

“عەبدولستار مەجید” وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای “تابلیە”ی ئێرانی  بە سەرۆکایەتی “مەنوچەر نەورۆزی” بەڕێوەبەری رێگە پێدراوی کۆمپانیاکە و ئەندامێتیی “ناسری” بەڕێوەبەری لقی سلێمانی و ئەندازیاری کۆمپانیا “حەمیدی” و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرس لە کۆمپانیای ناوبراو.

لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و دارستان لە وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی سەردانەکە کرا کە تایبەت بوو بە ئەرکی کۆمپانیای تابلیەی ئێرانی بۆ دروستکردنی بەنداوو پڕۆژەی ئاودێری لە کوردستان، سەرۆکی شاندەکە ئامادەیی کۆمپانیاکەی دووپاتکردەوە بۆ بەجێھێنانی پرۆژەی ئاودێری.

لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید روونی کردەوە: چەند پڕۆژەیەکی  بەنداوی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستاندا ھەن دیزایین کراون و تا ئێستا تەواونەکراون، مەبەستیشمان بەشداریکردنی کۆمپانیاکەیە لە تەواوکردنیان بە تایبەتیش پێویستی ھەرێم بە سوودوەرگرتن لەو پڕۆژانە بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا و بەراوکردنی رووبەرێکی زۆری زەویی کشتوکاڵی، ئامانجی وەزارەتیش بەدیھێنانی ئاسایشی خۆراک و ئاوە بۆ ھەرێمی کوردستان، وەزارەتیش ئامادەیە پڕۆپۆزەڵی ئەو پڕۆژانە رادەستی کۆمپانیاکە بکات تاکو لە نزیکەو دیراسەیان بکات و بە ھاوکاریی وەزارەت بەشداریی جێبەجێکردنیان بکات.

ھەردوو لاش ھاوڕابوون کە ئەم پڕۆژانە بە قەرزی درێژخایەن تەواوبکرێن بە رەزامەندیی ئەنجومەنی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاشنابوون بە میکانیزمی جێبەجێکردن و تێچووەی گشتیی ئەم پڕۆژانە، تاکو دواتر گرێبەست بکرێت و بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیای تابلیەی ئێرانی تا ئێستا چەندین پڕۆژەی ئاودێریی لە وڵاتانی جیھاندا جێبەجێ کردووە.