كۆبونەوەی لووتكەی بریكس بە ئامادەبونی سەركردەی پێنج وڵاتی بەهێزی ئابووری لەهندستان دەستی بەكارەكانی كرد.
وڵاتانی بریكس كە بریتین لە بەرازیل و روسیاو چین و هندستان و ئەفریقای باشوور ، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوانیان و رێكەوتن لەسەر بازرگانیكردنی ئازاد لە ویلایەتی گوا لە هیندستان گفتوگۆكانیان دەستپێكرد.
هەرچەندە ئەو پێنج وڵاتە هەر یەكەیان پلانی نەهێشتنی هەژاری هەیە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەی ئابوورییان پاشەكشەی كردوەو پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمجارەیاندا ركابەرییەكانیان وەلانێن و هەوڵی هاوكاری یەكدی بدەن.
وڵاتانی بریكس نزیكەی نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن و لەسەدا 25ی ئابووری جیهانیشیان لە ئەستۆدایە كە بەهاكەی بە 16 ترلیۆن و 600 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.