داوای به‌فه‌رمیکرانی مەرزی کێله‌شین ده‌کرێت

شارۆچکەی سیدەکان، کە خاڵى سنووریى کێلەشینى تێدایە، تاکە خاڵی بەیەکەوە بەستنەوەی سێ گۆشەی سنووری هەرێم و تورکیا و ئێرانە، لە هەر دوو وڵاتەکەوە کەلوپەلی لێوە هاوردە دەکرێت.
هەرچەندە شارۆچکەکە لە ڕووی بازرگانییەوە بە ناوچەیەکی گرنگ دادەنرێت، بەڵام تا ئێستا مەرزی کێلەشین وەک خاڵێکی سنووری نافەرمی ماوەتەوە و دانیشتوانی سنوورەکەش داوا دەکەن بکرێتە مەرزی نێودەوڵەتی.
دووریی نێوان مە رزی کێلەشین و شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تە نها ٣٠ کیلۆ مەترە، بەشێک لە هاوڵاتیانی سنوورەکەش دەڵێن، کردنی مەرزی کێلەشین بە نێودەوڵەتی سوودی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە هەیە و ژمارەیەک گەنج لە بێکاری ڕزگاریان دەبێت و ناوچەکە لە ڕووی جموجۆڵی بازرگانی و ئابوورییەوە دەبوژێنێتەوە.
شارۆچکەی سیدەکان بە درێژای ٤٠ کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و بە درێژایی ٥٠ کیلۆمەتریش سنووری هاو سنوورە لە گەڵ وڵاتی ئێراندایە.
بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵێن، نائارامی ناوچە سنووریەکان بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و حیزبه‌کانی دژ به‌ ئێران هۆکاری ئەوەن ئەو دوو وڵاتە مەرزەکە بەفەرمی نەکەن.