بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاح حەمەکەریم، جێگری سەرۆکى لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و دکتۆر عاسی فاتیح وەیس، شارەزا لە یاری گۆڕەپان و مەیدان و ئاسۆ عادل، سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرمێزی سلێمانی لە رێگەی بەغدا- خاڵس بەروداوی ئۆتۆمبیل گیانیان لەدەستدا.
مامۆستا سەلاح، ناوبژیوانى پێشوو و نێودەوڵەتى ناسراو و دکتۆر عاسى-یش پێشتر مامۆستا بووە لە کۆلێجى پەروەردەى وەرزشى زانکۆى سلێمانى.