بەهۆی کێشەی جۆراوجۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیان، کۆمپانیا جیهانییەکان لەگەڵ زانینی کێشەکان داوای گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ چاککردنەوەیان، زۆرجاریش گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانيش کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەند کۆمپانیایەکیش ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ساڵی 2014، 90 هەزار و ساڵی 2015ـش 25 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. بریکارێکی زۆری کۆمپانیاکانیش هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا دوو لەو بریکارانە راستەقینەن و سەر بە کۆمپانیا سەرەکیەكانیانن.
هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە 90 هەزارەوە بۆ 25 هەزار دابەزیوە
