توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له زیانه‌كانی بێكاری ده‌كات، جگه له زیانه ئابورییه‌كانی و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه زیانی بۆ ته‌ندروستی دڵ هه‌یه.
سایتی (USA TODAY)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، كه زانایانی زانكۆی (دوك) توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 13 هه‌زار و 451 ژن و پیاوی ته‌مه‌ن 51 بۆ 75 ساڵ ئه‌نجامداوه، بۆیان ده‌ركه‌وتوه بێكاری توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵمان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له پێنج ساڵی یه‌كه‌میدا.
هه‌ر دو ساڵ جارێك له 1992وه تا 2010 چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شداربواندا كراوه و په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕانكارییه‌كانی وه‌زیفه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تۆماركراوه.
ده‌ركه‌وتوه رێژه‌ی توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لای بێكاران 35% زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتوه كه رێژه‌ی توشبون به‌و نه‌خۆشییانه لای ئه‌وانه‌ی یه‌ك جار وه‌زیفه‌یان له‌ده‌ستداوه 22% زیاتره و لای ئه‌وانه‌شی چوار جار و زیاتر له‌ده‌ستیانداوه 63% زیاتره.
باس له‌وه‌شكراوه، كه كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بێكاری له‌سه‌ر ژنان و پیاوان وه‌كو یه‌ك بوه.