زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تان ئه‌و مه‌ترسیانه پشتگوێده‌خه‌ن كه به‌هۆی له‌پێكردنی پێڵاوی پاژنه به‌رزو هه‌ڵگرتنی جانتای قورسی شانه‌وه له ئاینده‌دا ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
یه‌كێك له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پێڵاوی پاژنه به‌رز، تێكدانی هاوسه‌نگی جه‌سته‌ی مرۆڤه له‌كاتی وه‌ستاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه فشارێكی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر جومگه‌كانی پێ‌و زۆربه‌ی كاتیش ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی قاچ‌و تێكدانی شێوه‌ی په‌نجه‌كانی پێ‌و هاوكات ده‌بنه هۆی ئازارێكی زۆر له پشت‌و ماسولكه‌كان.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه پێویسته ئافره‌تان پێڵاوێك له‌پێ بكه‌ن به‌رزی پاژنه‌كه‌ی له 4 سانتیمه‌تر زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوه‌ش له ڕۆژێكدا كاتێكی زۆری خایاند، پێویسته له‌ناویدا پارچه قوماشی نه‌رم یان لۆكه دابنرێت، كه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری سه‌ر جومگه‌كانی پێیه.
ئافره‌تان وا ڕاهاتوون له‌كاتی چوونه سه‌ركار یان چوونه ده‌ره‌وه‌یان له‌ماڵ، جانتای شان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بێت‌و كێشی جانتاكه زۆربێت كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر شان‌و مل‌و پشت دروستده‌كات‌و ئازارێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵ جانتا قورسه‌كه‌شدا پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌پێ بكرێت.
بۆ خۆ به‌دوورگرتنیش له‌و كێشانه پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئافره‌تان هه‌وڵبده‌ن كه‌مترین پێداویستی له‌جانتاكانیاندا دابنێن، یاخود جانتای بچووكتر له‌وه‌ی پێشوو به‌كاربهێنن.