عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهستبهركاربوو.
له‌چواچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆستی بهڕێوهبهرهكاندا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی سلێمانی، ئالۆگۆڕی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ئه‌نجامدراو عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی سلێمانی دهستبهركاربوو.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان بۆ زیاتر پاراستنی ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تكردن و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان به‌رده‌وام و درێژه پێده‌ری ئه‌ركه ئیدارییه‌كان ده‌بن و بۆ زیاتر خزمه‌تكردن هه‌وڵه‌كانیان له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان درێژه‌ی ده‌بێت.