قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،  لەمانگی نیساندا لەپارێزگای سلێمانی ڕێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت و هەروەها کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی رێگریكردن لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “بەمەبەستی رێگریکردن ...

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو میوەیەی ناوی ” پلانتاین” و گوایە بەناوی “مۆز”ەوە لە كوردستان دەفرۆشرێت ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت: “ئەوەی لە كوردستاندا دەفرۆشرێت مۆزە، ڕەنگە ئەو بەرهەمەش هەبێت، بەڵام بەو ڕادەیە نییە كە بڵاودەكرێتەوە.” د. ...

بانکی ناوەندیی عێراق گەورەترین یەدەگی نەختینەی لە مێژووی وڵاتدا تۆمارکرد و یەدەگی بانکەکە گەیشتە 115 ملیار دۆلار. مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی بانکی ناوەندی گەورەترینە لە مێژووی عێراقدا، دوای ئەوەی یەدەگەکەی گەیشتووەتە 115 ملیار ...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکراوە و داواکارییەکیش ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات.   ریاز کەعبی، بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە ...

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەدیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێین هاوشێوەی رێکەوتنەکەیان لەبارەی بودجەی 2023 و جێگیرکردنی پشکی کورد، کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دوشەممە ئاوات جەناب نوری ...

نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە یەکەم رۆژی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا بەرزبووەوە، هەروەها نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.2٪ و بۆ نزیکەی 1974 دۆلار دابەزی. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ رەواندنەوەی نیگەرانییەکان لەسەر سێکتەری بانکی و دارایی. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ...

بانکى رافیدەین، رێنمایی و مەرجی پێدانی قەرزی پێنج بۆ 25 ملیۆن دیناریی ئاشكراكرد و دەڵێت، وەرگرتنی قەرزەكە پێویستی بە كەفیل نییە. ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا بانکى رافیدەین رایگەیاند، ئەو قەرزەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەدرێت بە فەرمانبەران، کارمەندانى هەردوو وەزارەتی ناوخۆ ...

دەستەی ئاماری توركیا رای گەیاندووە، لەوەتەی سەرەتای ئەمساڵەوە عێراقییەكان لە كڕینی خانوو لە توركیا، لە پاشەكشەدان بەوەی رووسیا پلەی یەكەمی وەرگرتووە لە دوای ئێران و عێراق. پێگەی “شەفەق نیوز” ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو ئامارەی دەستەی ئاماری ...

بازرگانێکی خورما لەشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ”لە مانگی ڕەمەزاندا خورما خواستی لەسەر زیاد دەبێت، لەئێستادا بڕێکی زۆر خورما لەبازاڕدا هەیە و لەدوکانەکاندا دەفرۆشرێت”. میران عەبدولستار، بازرگانی خورما لە شاری سلێمانی بۆ سایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی وتی” هەموو جۆرەکانی خورما لەبازاڕدا ...

ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، ھاووڵاتییان به‌گشتی ئامادەکاری دەکەن لە رووی دابینکردنی کەلوپەلی پێوست و خۆراک و بازاڕەکان جمەیان دێت. ئەمساڵ کە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ھاوکاتە لەگەڵ سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆز، ھەر بۆیەش ئامادەکارییەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان کەمترن بەراورد ...