پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە دابەزینی نرخی دۆلار کاتییە و دەشڵێت: لە داهاتویەکی نزیکدا دۆلار دادەبەزێت. مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن. ناوبراو ...

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، دابەزی و لە خوار 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 79 دۆلار و60 سه‌نت دابەزی، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 74 دۆلار و 73 سەنتە. له‌ 8ی ئازاری ...

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی بازرگانیی پارێزگای سنە، لە مانگی 3 بۆ 11ی ساڵی 2022، هەناردەکردن لەو پارێزگایەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەراورد بەهەمان کاتی ساڵی پێشتر 22% کەمیکردووە. بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هۆکارەکان ناجێگریی بەهای دینار و دۆلار و گەمارۆکانی سەر ...

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بانكێك قەرزێكی 15تا 100 ملیۆن دیناری بەبێ سوود دەداتە جوتیاران و ئەو كەسانەی بیرۆكەی دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی و ئاودێرییان هەیە و دەشڵێت، “نووسراومان بۆ ژمارەیەك هاوڵاتی كردووە كە رێكارەكانی وەرگرتنی قەرزەكە جێبەجێبكەن”. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی ...

ئا: زریان محەمەد ‎ساڵانە بە بەهای زیاتر لە ٦٠٠ هەزار دۆلار پێداویستی جوانکاری پێشوازیی لەساڵی نوێ‌و بۆنەکانی تر هاوردەی سلێمانی دەکرێت، کە لەسەدا ۹٥ی ئەو جوانکاریانە لەوڵاتی چینەوە دێت. ‎بازرگانێک لەشاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ساڵانە لەهەمو بۆنەکاندا پێداویستی جوانکاریی‌و ئەو بەرهەمانەی ...

ئا: رێژەن سەردار حاجی ئاسکە ژنێکی بەتەمەنی گەرمیانەو بەتەنیا کاری کشتوکاڵ‌و ئاژەڵداری دەکات، ئه‌و ده‌ڵێت ”باوکم کوڕی نه‌بوو له‌هه‌شت منداڵ به‌س من مامە‌وه‌، بەتەنها خۆم کاری جوتیاری‌و ئاژه‌ڵداریی دەکه‌م”. ‌حاجی ئاسکه‌، ژنه‌ جوتیارێكی نمونه‌یی تەمەن ٦٧ ساڵە لەگه‌رمیان، لەگوندی جەوەل ...

بانکی ناوەندی عێراق ئاستی دۆلاری نەقدی بۆ ئەم هەفتەیە بەرزکردووە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 43 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە و بڕیاریش ...

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نرخى نه‌وت ڕوى له‌دابه‌زین كردو به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بۆ 78 دۆلار و 71 سه‌نت دابه‌زى، له‌كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بەرمیلێك نەوتی برێنت به‌81 دۆلارو 93 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا. بەگوێره‌ى داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بەرمیلێك نەوتی ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور سەردانی باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی “سەرۆک جەلال تاڵەبانی” کرد لە شاری سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێزیان و سپاس کردنیان بۆ دروستکردنی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال. لە ...

وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌دوباره‌ به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارو له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان‌و بازرگانان ده‌كات. جه‌بار گۆران ماستەر لەکارگێڕی دارایی‌و هاوكات وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى هۆكاره‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ڕونده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “شەوى ...