ده‌ست به‌هه‌نگاوی كرداری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت و له‌ هاورده‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، هاوكاری و ئاسانكاری بۆ كارگه‌كان ده‌كات. نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، ...

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەڕەوشی بازرگانی‌و پیشەسازی لەشاری سلێمانی حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کۆبویەوە. ‎سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و ژمارەیەک لە ...

له‌ڕاپۆرتێکدا گومرگی پارێزگای سنە ئاشکرای ده‌کات که‌ هەناردە لە مانگی 3 تاوەکو مانگی 7ی ئەمساڵ لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 26٪ کەمبووەتەوە، هاوکات ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێرانی عێراقی رایگەیاند، هەناردەی وڵاتەکی بۆ عێراق لە چوار ...

ئەو ژنانەی لە جیهاندا لە ڕیزی ملیاردێرەکانن ژمارەیان زۆرە، بەڵام بەپێی گۆڤاری فۆربس 10 ژنە لە دوەڵەمەنترین ژنەکانی جیهانن کە دەوڵەمەنترینیان خاوەنی 74.3 ملیار دۆلارە. خاوەنی براندی لۆریاڵ، فرانسواز پیتنکۆر مایەرز لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترین ژنەکانی جیهاندایە بە 74.3 ملیار ...

بانكی ناوه‌ندیی عێراق قه‌باره‌ی دراوی یه‌ده‌گی عێراقی ئاشكرا كرد. بڕه‌كه‌ی له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ 80 ملیار دۆلار. بانكه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌ قه‌باره‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ بگاته‌ 90 ملیار دۆلار. له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی حكوومه‌تی عێراق، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ یه‌ده‌گی ...

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، پێویستیان به‌پێنج هه‌زار كه‌س هه‌یه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ كشتوكاڵیه‌كان، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت:”10 هه‌زار كه‌س فۆڕمى پڕكردۆته‌وه‌”. حوسێن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم ئاشكرایكرد، “وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لەوەزارەتی کشتوکاڵی بۆ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان کۆتاییھاتوە ...

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزانبوونی نرخی دۆلار و كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و ماددەخۆراكییەكان دەدات و جەختیشدەكاتەوە دابەزینی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان دەبێت. دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق نرخی دۆلار دابەزی و هەوڵێك ...

ئێران خوازیاره‌ ئه‌مساڵ قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی بازرگانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێته‌ نۆ ملیار دۆلار و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی بكرێت، ئه‌وا قه‌باره‌كه‌ زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت. یه‌حیا ئالێ ئیسحاق سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی بكرێت، ئه‌وا ...

ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی دکتۆر حەیدەری، فەرمانداری قه سرى شرینی کرد لە کۆماری ئیسلامی ئێران . لە سەردانەکە ئەحمەد کەلاری، نوێنەری بازرگانانی گەرمیان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ...

ئێران و ئەمریكا هەردووكیان مەیلی گەڕانەوەیان بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی هەیە بەڵام ئەوانەی زیاتر لەهەموو كەسێك چاوەڕوانی زیندوكردنەوەی ئەو رێككەوتنەن دانیشتوانی ئێرانن كەپێنج ساڵە خراپترین دۆخی ئابورییان لەمێژووی ئەو وڵاتە ئەزموون كردووە. وڵاتی چین رایگەیاندووە كشانەوەو راگرتنی رێككەوتنی ئەتۆمیی لانیكەم زیانی ...