وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ندێ رێكاری ئیدارییان له‌ سلێمانی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاکە زیاد بكات، ده‌شڵێت، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كردووه‌ به‌ ماڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت، باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه‌. ...

نرخی یۆرۆ ئەمڕۆ سێشەممە نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، نرخی یەک یۆرۆ بووبە 1.0315 دۆلار. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دابەزینی نرخی یۆرۆ پەیوەندیی هەیە بە ئاڵۆزی و بەرزونزمییەکانی بازاڕی وزە لە ئەوروپا و بەهێزی دۆلاری ...

شیكەرەوە ئابورییەكانی بانكی (جی پی مۆرگان) هۆشداریدەدەن لەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە 380 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا وا لە ڕوسیا بكات وەك تۆڵەكردنەوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە. ئەو ھۆشدارییە لە کاتێکدایە، گروپی حەوت سەرقاڵی ...

به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ سلێمانی به‌ به‌شداری ژمارەیەک لە كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری) ی ئێرانی له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ...

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وه‌ك چالاكترین ژووری بازرگانی  لەسەر ئاستی عێراق، پیرۆزباییەک ئاڕاستەی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ‘پاڵپشتی و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ...

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ رایدەگەیەنێت، بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر ماددە سەرەکیەکانی خۆراک کاریگەری ھەبووە لەسەر بازاڕ. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ...

وەزیری بازرگانی تورکیا رایگه‌یاند، لە مانگی حوزەیراندا قەبارەی هەناردەیان بەراورد بە مانگی ساڵی رابردوتر بە رێژەی 18.5% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 23.4 ملیار دۆلار. مەهمەت موش، وەزیری بازرگانی تورکیا لە میانی کردنەوەی یەکێتی هەناردەکارانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شاری ئەرزەڕۆم، رایگه‌یاند، “ئەو ...

رێكخراوی جیهانیی خۆراك رای گه‌یاند، عێراق قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات و ئامانجێتی پێداویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و پێشبینییه‌ی رێكخراوه‌كه‌ كردوویه‌تی، هاورده‌ی گه‌نم له‌ عێراق له‌ ساڵی 2022 تا 2023 ده‌گاته‌ سێ ملیۆن تۆن، ئه‌مه‌ له‌ ...

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ پێنج ھەزار کەس دەستپێدەکات و تا یەک مانگ بەردەوام دەبێت. حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات ...

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رای دەگەیەنێت، هیچ گۆڕانگارییەك لە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار ناكرێ‌. ئەمڕۆ شەممه‌ دووی تەمووز، لە بەیاننامەیەكی عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیدا هاتووە، هیوادارین یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی بگاتە 90 ملیار دۆلاری ئەمەریكی، ئێستە زیاتر ...