وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند کە بەم زووانە ڤاکسینی فایزەر دژەکۆرۆنا (COVID-١٩) ، دەگاتە عێراق. حەسەن تەمیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە، پێدوایستییەکانی تایبەت بە ڤاکسینی فایزەر لە عێراق پشتی دەبەسترێت بۆ ئەو مەبەستەیش وەزارەتی تەندروستیی عێراق گرێبەستی بۆ کڕینی ...

حكومەتی ئوستورالیا ئامادەیە لەبوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵدا هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات. ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جوان لوندس، باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق كرد و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم، لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و ...

حکوومەتی عێراق ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕووى هاتوچۆى گه‌شتیاراندا بە هەردوو ئاراستەی هاتن و چوون داخست. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی گەشتی هاتن و چوونە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتێک کە حکوومەت وەک رێککار بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ...

بەختیار مەحمود مەلا ئەمین سەرەنجام بانکی ناوەندی عێراق چوە ژێر باری ئەوەی نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار بەڕێژەی زیاتر لە٢٠%  دابەزێنێ، ئەم هەنگاوە مشتومڕو هەرایەکی گەورەی لەبازاڕو ناوەندە ئابورییەکان‌و بگرە لەناوەندی سیاسی‌و رای گشتیشدا ناوەتەوە، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا دابەزینی بەهای ...

بانکێكی عیراقی داوای لە سەرجەم لقەکانی‌ كردوه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا دۆلارێک بە هه‌زار و 460 دینار، واته‌ 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینار بفرۆشن.     لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی‌ سەرجەم لقەکانی كردووه‌، بانکی‌ رافیدەین-ی عیراقی رایگه‌یاندوه‌ لە 20ی كانوونی یه‌كه‌می ...

ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلارو زێر بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنی بەرزبۆتەوە. نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە:  100 دۆلار بە 142,750 دینار  ...

  بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەرو کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ھاوکارمان، (ھیران ھیشام) لەبەشی پەیوەندیەکانی ژوور دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی (بەدیعە حەسەن مەلا عەبدوڵا پێنجوێنی) دایکی بەڕێزیانەوە. لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو ...

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك ڕێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و هاتوچۆش بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهان قەدەغەدەكات. ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم به‌یانی ژماره‌ 57ی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ...

جووتیارانی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكەن بەهۆی ئەوەی نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە، بەو هۆیەوە هەر جۆرە هاوردەیەك لە سەوزە و میوە لە دەرەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان پارەی زیاتری تێدەچێت و نرخەكان لەسەر هاووڵاتییان گرانتر دەبن، بەڵام بە زیادكردنی بەرهەمی ...

حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆریای باشوور بۆ دەستكردن بە پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو و سەرچاوەیەكیش دەڵێت، بەهاكەی 2.6 ملیار دۆلارە. ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم لەسەر زاری گەورە بەرپرسێكی عێراقییەوە ڕایگەیاند، حكومەتی بەغداد ڕەزامەندی ...