نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 760 هەزار تمەنی ئێرانییە. ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند. لەهەنگاوی ...

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 27-10-2020، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌نگه‌وان له‌پاركی ئازادی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.  فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی سی رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگه‌وه‌ران به‌رهه‌مه‌كانیان له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی كوردستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ و له‌وێ ده‌یفرۆشن. ...

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، گرێبەستكردن لەنێوان كارگەكانی جبس و جوتیارانی پەتاتەدا هەنگاوێكی دیكەی وەزارەتەكەیان دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی. بێگەرد تاڵەبانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی”ئەمڕۆ دوشەممە 26/10/2020، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی خاوەن كارگەكانی جپسی پەتاتە ...

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت و ھەر دۆلارێك بەرامبەرە بە زیاتر لە 8 لیرە. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە دوایین مامەڵەكانی دراودا، ھەر دۆلارێكی ئەمەریكی بە 8 لیرە و 80 قوروش لە بازاڕەكاندا مامەڵەی پێوە كراوە، بەوەش نزمترین ئاست ...

دەیان کەس لە قوربانییانی بۆرسەی ئێران لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و ئیدانەی لەدەستدانی بەهای بۆرسەیان کرد. ئەمرۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە بەردەم پەرلەمانی ئێران خۆپیشاندان بەرێوەچوو، خۆپیشاندەران وتەیەكی عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران-یان، کردبووە ...

بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناریی دیکە بە فەرمانبەر و هاووڵاتییان دەدات. ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێشینەکە دەدرێتە هاووڵاتیی و فەرمانبەران و لە هەموو لقەکانی بانکەکە، دەدرێت. ئەو پێشینەیە، هەروەک نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید ...

کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، کوردان دەتوانن هەمیشە پشت بە دو هاوڕێ ببەستن، چیاکان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. رۆب واڵەر، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رایگەیاند، “وەک ستافی کونسوڵخانەی ئەمریکا شانازی دەکەین بەوەی کە هێزێکی سودبەخشین ...

لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیانی گەورەی بە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئەمریكا گەیاندووە كە بە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، وەك ئەوەی سایتی ڤۆیس ئۆف ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە.   زیانەكان دەربارەی پیشەسازی دروستكردنی فڕۆكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕوو لە ...

پێنج پڕۆژەی کارەبا لەسەر بودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سلێمانی، بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن.   وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 25-10-2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پڕۆژەکان بە بڕی 181 ملیۆن و 469 هەزار دینار ...

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی رۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بڕیاریداوە بە ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی هاووڵاتییان و کەسانی بیانی لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ...