ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژە بە زیادبونی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت” لە مانگی حوزەیرانی رابردوەوە بڕی (270) هەزار بەرمیل چوتە سەر تێكڕای نەوتی بەرهەمهاتوی عێراق. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەراپۆرتێكیدا رونیكردوەتەوە كە لەحوزەیرانی رابردوەوە رۆژانە بڕی (270) هەزار بەرمیل ...

ئەمڕۆ یەكشه‌ممه‌ 12 ی تەمووز، نرخی دراوە جیهانییەكان لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە: 100  دۆلار – 124 هەزار دینار. 100  یۆرۆ – 137 هەزارو 500 دینار. 100  پاوەن – 190 هەزار دینار. هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ – 390 دینار. ...

  بانكی نێودەوڵەتی بڕی 350 ملیۆن دۆلاری قەرز بە عێراق دەدات بۆ ئاوەدانكردنەوەی چەند ناوچەیەك كە بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە وێران بوون.  لە راگەیێندراوێكدا، دوێنێ‌ پێنجشەممە(9/7/2015) بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند: 350 ملیۆن دۆلار پێشكەشی عێراق دەكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی ...

  سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر رایدەگەیێنێت لە هەرێمی کوردستان 2 هەزار و 900 پڕۆژە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قەیرانی دارایی کە نزیکەی 1300 پڕۆژەیان لە شاری هەولێرن و 90%ی پڕۆژەکانیش بەتەواوی راوەستاون. د. سەرۆ دزەیی، سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر ڕایگەیاند ” مەرجەکانی بەڵێندەران ...

  نرخی خۆراک لەبازارەکانی جیھان نزیکەی ١% دادەبزێت و دەگاتە نزمترین ئاست لە ماوەی شەش ساڵدا.   لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی کاروباری کشتوکاڵ و خۆراکی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بەفاو بڵاویکردەوە: بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونی تێچوون و بەرزبوونی بەھای ...

    لەئێستادا ئەو كاڵا و خۆراك و پێداویستیانەی دێنە هەرێمی كوردستانەوە بەرهەمی دەرەكین و لەووڵاتانی دراوسێوە زیاتر دێتە كوردستانەوە وە ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانیش داوادەكات پەلە بكرێت لەدروستكردنی كارگەی گەورە بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆی و زیادكردنی ...

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج‌و ڕێنماییە گەشتیاری‌و تەندروستیەكانەوە، هەوارگەی سەرچناری گەشتیاری لەشاری سلێمانی دادەخرێت.  ئاكۆ ئەحمەد عارف بەڕێوەبەری پشكنین لەگەشتوگوزاری سلێمانی لەبارەی هۆكاری داخستنی سەیرانگای سەرچنارەوە رایگەیاند “بەهۆی نەبونی پاك‌و خاوێنی پێویستەوە، نەخۆشی تێدا بڵاوبوەتەوەو لەڕوی گەشتیارییەوە لەئاستی پێویستدا نین”. ئاماژەی بەوەشكرد ...

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9 ی تەمووز، نرخی دراوە جیهانییەكان لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە: 100  دۆلار – 124 هەزارو 250 دینار. 100  یۆرۆ – 137 هەزارو 750 دینار. 100  پاوەن – 190 هەزار دینار. هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ – ...

دادگای فیدراڵی عێراقی 10 ماددەی لە یاسای بودجەی ساڵی 2015 رەتكردەوە كە یەكێكیان دانانی باجە لە سەر خواردنەوە كحولییەكان و جگەرە.   سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” حكومەتی عێراق لەدادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر 10 مادەی ...

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل بۆ 56.35 دۆلار دابەزی.   بەهۆی پێشهاتەكانی یۆنان و زیادبونی نیگەرانییەكان بەرامبەر گەشەسەندنەكانی ئابوری چین و بەردەوامی دانوستانەكانی دۆسیەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە جۆری ...