ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (8 نیسان 2014) له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18  به‌ 190 هه‌زار دیناره‌، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ 222 هه‌زار دیناره‌، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 24 نرخه‌كه‌ی254 هه‌زار دیناره‌.     ...

كاریگەری كلتوورو داب‌و نەریتە جیاوازەكان بەشێوەیەك لەنێو چینە جیاوازەكان‌و بەتایبەت گەنجاندا رەنگیداوەتەوە، كە ‏كاریگەری كردۆتە سەر كەمبوونەوەی كلتوورو داب‌و نەریتی رەسەنی كوردی‌و تەنانەت هەندێك لەگەنجان بەهەندێك ‏لەخواردنەكان ئاشنانین‌و بەشتێكی نامۆی دەچووێنن. ‏ بەم دواییە شوێنێكی تایبەت بەخواردەمەنی كوردەواری لەپارێزگای هەڵەبجە ...

راهێنەری تیپی نەتەوەیی “کریکێت”ی لاوانی ئێران، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیان، لەسەر شەقامەکان بەنزین دەفرۆشێت. بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئێران وایر”، محەممەد یوسفی‌رەئیسی راهێنەری یانەی نەتەوەیی “کریکێت”ی نەتەوەیی لاوانی ئێران و کاپیتنی پێشووی یانەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئەو وڵاتە، ...

“ماڵتۆس” قەشەیەكی كاسۆلیك‌و ئابوریناسێكی رەشبینی سەدەی هەژدەهەمی بەریتانیا بوو، تێزەكەی ئەو سەبارەت بەپەیوەندی نێوان سەرچاوەكان‌و ژمارەی دانیشتوان دەتوانێت ئێمە بۆ پەیڕەوی كردن لەرێگەیەكی راست‌و دروست بۆ سودوەرگرتن لەئاو رێنمایی بكات.   قەشەی پرۆفیسۆر تۆماس مالتۆس هێندە میهرەبان‌و گەشبین نەبوو بەرامبەر ...

لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی وەزارەت، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی داوە بە كردنەوەی دو پەیمانگەی نەوت. هاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (باس) رای گەیاند: ئەو دوو پەیمانگەیەی نەوت كە یەكیان لە هەولێرە و ئەوی تریش ...

لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات كە سەرجەم بازرگانەكات سەردانیان بكەن بۆ نوێكردنەوەی كارتەكانیان   دەقی ئاگادارینامەكە بخوێنەوە. ئاگاداری…  بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران ئاگاداری سەرجەم بازرگان و پیشەوەرەكانی سنووری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەكات لە ڕێكەوتی 552014 تاكو 2552014 ...

بە ڤیدیۆ .. هاوسەرگیری نێوان بازرگانێكی سودانی و شاجوانی لوبنان ببینە   ...

لە بڕیارێکى نوێدا حکومەتى عێراقى ڕاى گەیاندووە کە بە زوترینکات سیستمى 3G لەلایەن کۆمپانیاکانى پەیوەندیەوە کارى پێدەکرێت. بەپێى ئەو هەواڵانەى بڵاو کراوەتەوە حکومەتى عێراقى بڕیاریداوە سیستمى نوێى 3G بێنێتە ناو کۆمپانیاکانى پەیوەندیەوە کە ئەمش کاریگەرى باشى دەبێت بۆ بەکارهێنەرانى کۆمپانیا ...

دیجلە لەزنجیرە چیاكانی تۆرس لەباكوری كوردستان هەڵدەقوڵێت‌و بەرەو باشور دەكشێ‌‌و لەفیش خاپور دەڕژێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە. درێژییەكەی 1900 كیلۆمەترە، 75% (1415 كیلۆمەتر) لەعێراقدایە‌و 475 كیلۆمەتریشی لەناو توركیایە. زۆربەی لقەكانی دیجلە لەباكوری كوردستان هەڵدەقوڵێن‌و بەرەو هەرێمی كوردستان دێن، زێی گەورە لەباكوری ...

لەسنورى پارێزگاى سلێمانیدا جوتیارێک بەرهەمى شیلک بەشێوازێکى نوێ بەرهەم دێنێت و لە ئێستادا بەرهەمەکەى لەبازاڕدا دەفرۆشرێت. بەرپرسى ڕاگەیاندى بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى سلێمانى ڕێبوار سەبار بەسایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند” یەکێک لەو جوتیارانەى لەسنورى پارێزگاى سلێمانیدا داهێنانى کردووە بۆ زیاد کردنى بەرهەمى شلک ...