رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا كە لەبارەی دۆخی ئابوری میسرەوە بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە سوپا ئابوری میسری كۆنترۆڵكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەركردنی كێشە ئابوریەكانی ئێستای میسر كلیلی چارەسەری كێشەكانە. رۆژنامەی (هارتس)ی ئیسرائیلی روونیكردووەتەوە، میسر گەورەترین دراوسێ ئیسرائیلە، تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی میسر بۆ ساڵی 2012 ...

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە بنکەی سەرەکییان لە وڵاتی بەریتانیایە رایگەیاندووە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆژانە (40) هەزار بەرمیل نەوت لە کێلگەی نەوتی شێخان دەردەهێنێت. سایتی ئیکۆنۆمیک تایمز بڵاویکردەوە:  وەزارەتی سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتووەوە کۆمپانیای گۆڵف ...

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئەو راپرسیەی كە لەبارەی ئاستی نەوتی ئەمریكاوە ئەنجامیداوە بۆی دەركەوتووە، نەوتی ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا كەمیكردووە.  ئاماژەی بەوەشكردووە، كەمبوونەوەی نەوتی ئەمریكا لەكاتێكدایە مەترسییەكان لەسەر بەرهەمی نەوتی وڵاتانی یارمەتیدەر لەوانەش لیبیا بەرەو نەمان دەچێت. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ...

لەمانگی تەمووزدا فرۆشی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكانی فۆرد‌و كرایسلەر لە ئەمریكا بەراورد بەپێشبینیەكان كەمیكردووە بەگوێرەی ئەو بەیاننامانەی كۆمپانیاكانی فۆرد‌و كرایسلەر بڵاویانكردۆتەوە، پێشبینی دەكرا لەمانگی تەمووزدا كۆمپانیای فۆرد 200 هەزار ئۆتۆمبێل لەبازاڕەكانی ئەمریكا بفرۆشێت بەڵام 193 هەزار‌و 715 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، هەرچەندە ئەوەش لەچاو ...

وەزارەتی‌ كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی‌ ئاوی‌ هەرێم بڕیاریدا، لەسەرەتای‌ ئەم مانگەوە هاوردەكردنی‌ ئەو سەوزەو میوانەی‌ لەهەرێمی‌ كوردستان بەرهەم دەهێنرێن قەدەغە بكات بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوەوە دانراوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە  بەرهەمەكانی سێو‌و هەنار‌و هەڵوژەو ئەو میوانە قەدەغە كراوە كە ...

بڕیاردەری لیژنەی نەوت‌و وزەی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پڕۆژەیاسایەكیان بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عیراق پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە كە سەرپەرشتی دەرهێنانی نەوت دەكات لەسەرانسەری عیراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە قاسم محەمەد  بڕیاردەری لیژنەی نەوت‌و وزەی پەرلەمانی عیراق بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: ...

فرۆشی ئۆتۆمبێل لە چین بەڕێژەی لەسەدا 10 زیادیكردوە‌و تەنها لە مانگی تەمووزدا ملیۆنێك‌و 520 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراوە  كۆمەڵەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی چین لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەمانگی تەمووزدا ملیۆنێك‌و 520 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراوە‌و ئەمەش لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 9 پۆینت 9 ...

بۆ چارەسەری كێشەی كەمی سوتەمەنی لە سلێمانی بریار دەدرێت بەنزینخانە حكومیەكان لە  7  بەیانیەوە تاوەكو  7  ئێوارە بە كراوەیی بمێننەوەو وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش لە ناوەراستی ئەم مانگەوە بەبریارێك فرۆشتنی بەنزین لەهەردوو جۆری موحەسەن و نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلیەكاندا قەدەغەدەكات ...

بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە سەرەتای مانگی تەمموز تاوەكو رۆژی بەر لە جەژنی رەمەزان، لە گشت كوشتارگاكانی ئاژەڵی لە هەرێم زیاتر لە (82) هەزار سەر ئاژەڵی بچووك‌و نزیكەی (12) هەزار سەر رەشەوڵاخ، سەربڕاون، كە پشكی ...

كۆمپانیای‌ (پترۆچاینا) كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نه‌وته‌ له‌چین، به‌نیازه‌ كاری‌ وه‌به‌رهێنان له‌باشوری‌ عێراق فراوانتربكات. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ پترۆچاینای‌ چین، به‌شداری‌ گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ (ئیكسۆن مۆبیل)ی‌ ئه‌مریكا ده‌كات، له‌پێشخستنی‌ كێڵگه‌ی‌ (خۆرئاوای‌ قوڕنه‌ یه‌ك)، كه‌ به‌كێڵگه‌یه‌كی‌ نه‌وتی‌ ...