ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ی ئه‌یلولی 2013) له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 18 به 205 هه‌زار دیناره، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 21 به 237 هه‌زار دیناره، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 24 به 272 هه‌زار و 500 دیناره. به‌گوێره‌ی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی راگەیاند. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای پیشەیی لە کوردستان، کردنەوەی ماڵپەڕێکی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار راگەیاند. بارزانی ...
بڕیاربوو 1-9 دووه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ بازاڕكردن ده‌ستپێبكات، به‌ڵام دواخرا بۆ سبەینێ واتە رۆژی 4 ی ئه‌م مانگه و فێستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، كه چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراو جۆری له‌خۆگرتووه. سیروان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردن له‌ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به ...
كۆمپانیای زلهێزی تەكنەلۆژی ئەمەریكی (ئەپڵ) بەرنامەیەكی نوێی خستە بازاڕەكان تاوەكو بەكارهێنەر بتوانێت ئامێری (ئایفۆن)ی كۆن لەبازاڕەكانی ئەمەریكا بكرێت. ئەو هەنگاوەی ئەپڵ هەنگاوێكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سامسۆنگ كە ركابەرێكی سەرسەختیەتی لەبازاڕەكانی مۆبایلدا. ئەو كۆمپانیایە ئەوەشی گوتووە ” ئەوان بڕی 280 دۆلار ...
له‌مڕۆوه هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی (2012) له‌مه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2014) هاورده‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌وا ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ ده‌كرێت. (ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به NNA ڕاگه‌یاندوە، سه‌رجه‌م ...
بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا په‌یمانگه‌ی زانستی نه‌وت ده‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كان‌و مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمیش ئاشكراده‌كات، خوێندكاران له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تیدا، ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنیان فۆرم له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا پڕبكه‌نه‌وه. (ئیبراهیم بایز) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كان‌و مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاندوە، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ...
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز‌و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ره‌به‌ندیخان هه‌ندێك له‌ماسی ناو ئه‌و ده‌ریاچه‌یه مردار ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش كارده‌كاته سه‌ر سامانی ماسی له‌ناوچه‌كه‌یان. ( عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی پایز‌و نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی سه‌رزه‌وی، ئاوی ...
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، تاوه‌كو ئێستا له‌كۆی (143) هه‌زار تۆن گه‌نم، نزیكه‌ی (43) هه‌زار تۆنیان ڕه‌وانه‌ی ئاشه‌كانی شاری سلێمانی‌و ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا ماوه، به‌چادر داده‌پۆشرێت له‌پێناو پاراستنی له‌ته‌ڕبوون به‌هۆی بارانبارینه‌وه. (جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی ...
كیشوه‌ری ئه‌فریقا خۆی له‌خۆیدا نییه‌و زوو زوو له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتیی له‌یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتی ئابووری زۆر هه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش وه‌ك له‌ڕاپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه، كێشه‌ی موڵكدارییه، ...
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكه‌ن، چونكه زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌و سنووره‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزارو خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، وۆركشۆپێك بۆ ...











