له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا یه‌كه‌م كه‌ناڵی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ بواری‌ ئابووری‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.  نێت تیڤی‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی‌ میدیای‌ بینراوی‌ كوردی‌ كه‌ گرنگی‌ به‌بواره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان‌و ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ده‌دات.  له‌پاڵ‌ ئه‌مانه‌شدا بینه‌ری‌ كوردی‌ به‌رده‌وام ئاگاداری‌ نوێترین هه‌واڵ‌و گۆڕانكارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.  ...

سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یاسای كاریان ئاراسته‌ ده‌كات، به‌به‌شداری چه‌ندین لایه‌نه‌ كۆنفڕانس ده‌به‌ستن. (یاسین عه‌زیز) سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كی ...

له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕوسیا سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ گازپرۆمی‌ ڕوسی‌ كۆبۆوه‌و بانگهێشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد.  له‌هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ ئاڤێستا كورددا هاتووه‌، (مه‌سعود بارزانی‌) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئابوری (سان پیترۆسبورگ)ی ڕوسی، له‌گه‌ڵ (ئه‌لیكسی میلله‌ر) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ...

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردوە، ولاتی هندستان گەورەترین كریاری نەوتی عێراقە، هاوكات وادەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاند. هۆشیار زێباری  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاوتا هندییەكەی باسی لەوەكرد، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبەرەو پێشچووندایە،  وتیشی ئەم سەردانەی سەلمان خورشیدی وەزیری ولاتی ...

نوسەرێكی عەرەب لەوتارێكدا كە بۆ سایتی (میدڵ ئێست ئۆنلاین)ی نوسیوە، تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان بەبوونی 45 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەك، بووە بە خاوەنی نەوتی خۆی و سەربەخۆیانە مامەڵە دەكات. نیكۆلا ناسر روونیكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان لەئێستادا كار دەكات بۆ ئەوەی لە ...

بەگوێرەی راپۆرتێكی نێودەوڵەتی كە كۆمپانیای (ئۆبنهایمەر) بۆ ئیدارەكردنی بنەماكان بڵاویكردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێگەی یەكەمی لەنێو ئابوری جیهانیدا هەیە. راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە، چین خاوەنی دووەم ئابوری جیهانییە، پاشان هەریەك لە ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەرازیل، بەریتانیا، ئیتالیا، روسیا، توركیا، سعودیە، ئیمارات، ئێران‌و ...

نرخی زێر و دراو و پێداویستیەكان   ...

ئاژانسی هەواڵی ترێندز بڵاویکردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ٦.٣٥ملیاری تێپەڕاندووە عێراق بووە بە سێیەم گەورە بازاڕی ساغکردنەوەی کاڵا ئێرانییەکان. ئەمڕۆ ٢٢-ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئاژانسی هەواڵی ترێندز بڵاویکردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان حکومەتی ئێران و عێراق ٦.٣٥ ملیار ...

پێده‌چێت سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری كه‌ له‌ ئێستادا باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه‌، به‌ڵام خاوه‌نی مه‌لاینه‌كان رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیادبووندا بن. توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بڕی سامانه‌كانیان ده‌گاته‌ سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ...

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشدارییداوە لە تێكچوونی رەوشی خۆراك لەعێراقدا، روونیكردووەتەوە، دۆخی خۆراكی عێراق پەیوەستە بە چەند بوارێكی ترەوە، كە ئەوانیش لەمەترسیدان. نەتەوەیەكگرتووەكان پێیوایە، خراپی دۆخی ئاودێریی و ژینگەی عێراق لەپاڵ بەبیابانبووندا بەردەوامی هەیە، ئەوەش وایكردووە كاریگەری لەسەر خراپی دۆخی خۆراك هەبێت. ...