دوای ئه‌وه‌ی میدیای میسر له‌ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی قاهیره‌وه بڵاوكرده‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، نیازی هاورده‌كردنی نه‌وتیان له‌ئێرانه‌وه نییه. به‌گوێره‌ی میدیای میسر (ئوسامه كه‌مال) وه‌زیری نهوتو سه‌روه‌تی كانزایی میسر ڕایگه‌یاندووه، میسر نیازی هاورده‌كردنی نه‌وتی ...
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ی ئایاری 2013) له بازاڕی شاری سلێمانی نرخی دراو زێڕ به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌بوو. كاروان ساڵح، زه‌ڕه‌نگه‌ر له بازاڕی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بازاڕی شاری سلێمانی نرخی زێر عه‌یاره 18 مسقاڵی به 230 هه‌زار ...
حكومه‌تی عیراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (bp)ی به‌ریتانیدا ئیمزا كرد كه تایبه‌تمه‌نده له‌بواری كاروباری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا بۆ دروستكردنی سه‌كۆیه‌كی نوێ له‌به‌نده‌ری (خۆر زوبێر)ی باشووری عیراق‌و سهكۆكهش تایبه‌ت ده‌بێت بهباركردنو ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌م پڕۆژه‌یه عیراق تواناكانی خۆی له‌بواری هه‌نارده‌كردنی ...
كۆمپانیای غازی به‌سره، ده‌ستی به‌كۆكردنه‌وه‌ی غازی سروشتی كرد له‌كێڵگه‌كانی (ڕومێله، زوبێر‌و خۆرئاوای قورنه 1)، غازه‌كه‌ش له‌و جۆره‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وتدا له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كان دێته ده‌ره‌وه. سایتی ڕێبه‌ری بازرگانی عێراق بڵاویكرده‌وه، پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی غازی سروشتی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، بهگرنگترینو گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی عێراق ...
سه‌رۆكی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران‌و ده‌ركردنی ڕێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. (یاسین عه‌زیز) سه‌رۆكی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان بە NNA راگەیاندوە،هه‌مواركردنی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ...
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی (چوار) مانگی ڕابردوودا، گه‌یشتووه‌ته (12) ملیار دینار. تۆڕی میدیای عێراق له‌زاری (ئه‌مین هادی عه‌باس)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی ...
له‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی بۆ پێشه‌وه‌ران دروستده‌كرێت، بڕیاریشه به‌مزووانه پێشه‌وه‌ران بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه. (گۆران ئه‌دهه‌م) قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به NNA ڕاگه‌یاندوە، ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو‌و ئاوهڕۆو كاره‌با ته‌واوبووه، له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵی دانانی به‌رنامه‌یه‌كن به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌و ...
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هۆی پێشێلكردنی مافی كرێكارانه‌وه 562 پڕۆژه دراونه‌ته دادگا‌و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه له هه‌رێمی كورد 46 هه‌زار كرێكار زه‌مان كراون. له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا كە بۆ راگەیاندنەكان نێردراوە تێیداهاتوە،له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاسۆس ...
ئه‌مشه‌و كرێكارێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له رۆژی جیهانی كرێكاراندا له‌سلێمانی له‌شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی (برژاوی ده‌باشان) دوای سووتانی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه. سه‌رچاوه‌یه‌ك به خه‌ندان-ی راگه‌یاندوە: ئه‌و گه‌نجه ناوی (م. م .ق)یه و ته‌مه‌نی بیست ساڵه خه‌ڵكی شنگاله، به‌هۆی ئاوی گه‌رمه‌وه له25%ی جه‌سته‌ی ...
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌ی له یه‌كێك له باڵه‌خانه به‌رزاییه‌كانی شاری سلێمانی كرێكارێكی بواری بیناسازی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌ریه‌كه له پۆلیسی سه‌راو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی فریاكه‌وتنی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ سایتی (خه‌ندان) پشتڕاستكردۆتەوه و ئاماژه‌یان بۆ ئهوهكردوە: ته‌رمی كرێكاره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی. ...








