به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ گۆڤارێكی‌ به‌ریتانی كه‌ ڕه‌وشی‌ ئابووری‌ عێراقیی تاووتوێكردووه‌، له‌ساڵی‌ (2013)دا عێراق ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و (10) وڵاته‌ی‌ كه‌ ئابورییه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو گه‌شه‌ده‌كات.  گۆڤاری‌ (ئیكۆنۆمیست)ی‌ به‌ریتانی ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌رێنی‌ به‌رچاوی‌ له‌سه‌ر عێراقییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ ئابووری‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاوازیان ...

به‌هۆی‌ ئه‌و فشاره‌ ئابوریه‌ی‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، هێزه‌كانی‌ سوپای‌ پاسداران، فشارێكی‌ زۆریان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان دروستكردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ چه‌ندین كۆڵبه‌رو كاسبكارانی‌ سنووره‌كه‌ كراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌، (37) هاوڵاتی‌ كوردی‌ سنوره‌كانه‌وه‌ كوژراون. له‌ساڵی‌ ڕابردوودا،  هێزه‌كانی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، فشارێكی‌ زۆریان ...

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد، كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێم، بریتییه‌ له‌ (یه‌ك) ترلیۆن‌و (684) ملیار‌و (900) ملیۆن دینار، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كورتهێنانه‌كه‌ به‌دوو ڕێگه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. (عومه‌ر سدیق) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و كاروباری‌ ئابوری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، ...

بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و كاروباری‌ ئابوری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه‌یان له‌ڕابردوودا به‌دواداچوونی‌ كردووه‌ بۆ نه‌مانی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كان‌و دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، له‌داهاتووشدا به‌جدی‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن. (دلێر مه‌حمود) بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و كاروباری‌ ئابوری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگەیاند‌، لیژنه‌كه‌یان نزیكه‌ی‌ مانگ‌و نیوێكه‌ ...

سه‌رۆكی‌ مونته‌دای‌ ئابوری‌ جیهانی‌ ڕایگه‌یاند، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ مونته‌دا له‌دافۆس كه‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت، میوانداری‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ وڵاتانی‌ جیهان ده‌كرێت. (كلاوس شفاب) سه‌رۆكی‌ مونته‌دای‌ ئابوری‌ جیهانی‌ له‌دیدارێكیدا به‌ڕۆژنامه‌ی‌ (سونتاگ سایتونگ)ی‌ سویسری‌ ڕاگه‌یاندووه‌، بۆ مونته‌دای‌ ئه‌مساڵ ئه‌مریكا‌و چین هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشووی‌ ...

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ناوه‌ند قه‌رزی‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بدات، كۆمپانیاكان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانیش ده‌ستبه‌كارببێت. (سه‌فین دزه‌یی‌) وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌NNA ڕایگه‌یاندوە، حكومه‌تی‌ ناوه‌ند به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ (2012)، هه‌تا ئێستا قه‌رزی‌ كۆمپانیا ...

چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی‌ به‌نزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکاندا به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ 600 دیناره‌وه‌ بوه‌ 850 دینار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌خاته‌رو، كه‌به‌نزینی‌ بازرگانی‌ گرانبوه‌ نه‌ك به‌نزینی‌ حکومی. جه‌مال عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان له‌سلێمانی‌، بە (سبەی) راگەیاندوە: ئه‌و به‌نزینه‌ی‌ گرانبوه‌ ...

كۆمپانیای‌ ئه‌بو زه‌بی نیشتمانی‌ بۆ وزه‌، 53.2%ی‌ ئیمتیازی‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی ئه‌تروشی‌ هه‌رێمی كوردستانی‌ له‌ كۆمپانیای‌ جه‌نه‌راڵ ئیكسبلۆریشن بارتنرز (جی. ئی. بی) كڕیوه‌. وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاندوه‌، پێشبینی‌ ده‌كه‌ین له‌ 2013 دا به‌رهه‌ممان ده‌ستپێبكات. ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆمپانیای‌ ئه‌بو زه‌بی نیشتمانی‌ بۆ ...

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌كی‌ سلێمانی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ حیساباتی‌ ساڵانه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ راده‌گیرێت، هاوكات ئاماری‌ دوو ساڵی‌ رابردوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێشینه‌یان وه‌رگرتووه‌.  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌، یه‌كی‌ سلێمانی، ‌حامید ئه‌حمه‌د، بە ئاوێنەی لڕاگەیاند: ‌ تا ئه‌مرۆ، ...

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ وزه‌ی‌ ر‌ووسیا، به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وته‌ له‌جیهاندا،له‌ساڵی‌ (2012)دا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (1) زیادیكردووه‌‌و رۆژانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (10) ملیۆن‌و (370) هه‌زار به‌رمیل،له‌كاتێكدا له‌ساڵی‌ (2011)دا گه‌یشته‌ (10) ملیۆن‌و (270) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت. وه‌زاره‌تی‌ وزه‌ی‌ روسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش دا، ...