لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیکرده‌وه‌ که‌ تێوه‌گلاوان له‌ گرێبه‌سته‌ گوماناوییه‌کانی چه‌ک و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، له‌ ئێستاشدا ئه‌سته‌مه‌ گرێبه‌ستی گوماناوی و سه‌رنه‌که‌وتوو تێبپه‌ڕێندرێن. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ...

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مۆڵه‌ت به‌ ژنه‌که‌ی‌، مامۆستایه‌ک له‌شاری‌ که‌رکوک به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ کوشت که‌ ژنه‌که‌ی‌ وانه‌ی‌ تێدا ده‌ڵێته‌وه‌. شێرزاد ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ خوێندنی‌ کوردی‌ له‌ که‌رکوک رایگه‌یاند مامۆستایه‌کی‌ به‌شی‌ چالاکی‌ قوتابخانه‌کان که‌ خێزانه‌که‌ی‌ له‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌یوانی‌ سه‌ره‌تایی له‌ گه‌ڕه‌کی‌ ...

کارمه‌ندێکی پۆلیسی ئه‌فغانستان بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بدات به‌ هێنانی ژنی سێیه‌م، ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی خۆی. که‌ناڵی (جیۆ تی ڤی) پاکستان بڵاویکرده‌وه‌: هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌و کارمه‌نده‌ی پۆلیس سه‌رینه‌گرتووه‌و ژنه‌که‌ی وێڕای سووتانی جه‌سته‌ی به‌رێژه‌ی 90%، که‌چی هێشتا له‌ژیاندا ماوه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ سکاڵای له‌سه‌ر ...

هه‌ر که‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی یه‌کێک له‌ یارییه‌کانی پریمه‌ر لیگ ده‌دۆڕێنێ، ئیتر ئه‌م له‌ملاوه‌ زندووقی ده‌چێ، چونکه‌ دڵنییایه‌ له‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ به‌ر پێ له‌قه‌ی مێرده‌که‌ی. ئه‌مه‌ حاڵی ئه‌و ژنه‌ به‌سته‌زمانه‌یه‌ که‌ له‌ نامه‌یه‌کدا چیرۆکی لێدانی له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌ی ...

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند که‌ دادگای تاوانه‌کان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌کاری تیرۆریستی، بۆ جاری چواره‌م بڕیاری سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمارو به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌که‌ی ده‌رکردووه‌. . دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی یه‌کی ...

به‌دروشمی‌ “ئێمه‌ خه‌ڵکی‌ باشورین، پشتیوانی‌ باکورین” که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پشتیوانیکردن له‌مانگرتوانی کوردانی باکور ده‌ستیپێکرد. خۆپیشاندانه‌که‌ له‌به‌رده‌م زانکۆی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌و بریاره‌ خۆپیشانده‌ران بچنه‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مان‌و یاداشتێک ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان بکه‌ن. ژماره‌یه‌کی‌ زۆر له‌دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ...

لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایده‌کات که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان خاوه‌خاوی له‌جێبه‌جێکردنی ماده‌ی‌ 140دا کردووه‌. مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی له‌سه‌روتاری ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ی‌ ‌رۆژنامه‌ی چاودێردا نوسیویه‌تی‌، “سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هۆکاری ...

سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان به‌شداریی‌ پێشبڕکێی‌ فۆرمۆلا 1 ده‌کات له‌وڵاتی‌ ئیمارات‌و ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات بارزانی‌‌و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیتر میوانی‌ پێشبڕکێی‌ “یه‌کێتی‌ فڕینی‌ گه‌وره‌ن له‌ئیمارات.  به‌پێی‌ هه‌واڵێک که‌ ئه‌مڕۆ 511 له‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیمارات (وام) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، شازاده‌ی‌ جێ نشین له‌ئه‌بوزه‌بی‌ ...

ئێوارەى یەک شەممە لە قاهیرە،سێرگى لاڤرۆڤى وەزیرى دەرەوەى روسیا چەند گفتوگۆیەکى لەگەڵ هەریەکە لە ئەخضەر ئیبراهیمى نێردراوى نێودەوڵەتى بۆ سوریا و نەبیل عەرەبى ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى سەبارەت بە قەیرانى سوریا سازکرد ،بەڵام لە کۆتایدا نەگەیشتنە هیچ رێکەوتنێک. ئیبراهیمى داواى ...

رۆژنامه‌که‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ ئاگادار له‌ وه‌فدی‌ کوردی‌ و مالکی‌ گواستویه‌تیه‌وه‌ “مالکی‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا بودجه‌ی‌ هێزه‌کانی‌ پێشمه‌رگه‌ بدات و چه‌ند مه‌رجێکی‌ هه‌بووه‌”. به‌پێی وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌که‌ مالکی‌ داوایکردووه‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ حیزب و حکومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌بێت به‌شێوازی‌ سیسته‌می‌ سه‌ربازی‌ ...