گەشتیاریی کشتوکاڵی لە کوردستاندا

ئا: ھیوا فەرەیدون

 حەزەکانی گەشتیارانی تێدا بەردەست دەبێت، بڕیارە لە نێوان ساڵاکانی (2027—2030) بکرێتەوە، بۆیە ئەگەر دوبەی لەوناوچە بیابانە و بێ بوونی زەوییەکی بەپیت و پاراو بتوانێت پڕۆژەیەکی وا رابگەیەنێت لە رێگەی بیری نوێ و ھێنانی تازەترین تەکەنەلۆجیای جیھانی، بۆ لەھەرێمی کوردستان ئێمە نەتوانین لە قۆناغی سەرەتادا چەمکی گەشتوگوزاری کشتوکاڵی بەکۆمەڵگا بناسێنین و لە رێگەی حوکمەت و کەرتی تایبەتەوە ھاندان و پشتیوانی لەو جۆرە پڕۆژانە بکەین و داوا لەسەرمایەدار و وەبەرھێنەران بکەین کە وەبەرھێنەکانیان لەو بوارەدا بکەن، خۆشبەختانە لە کوردستاندا ئێستا چەندین جوتیاری نموونەییمان، ھەیە کە بەجیاوازی بەرھەمەکەیان سەرنجی زۆرینەیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە، تاکە پڕۆژەی ھاوشێوەیە کە کرابێت لە تەواوی کوردستاندا لەشاری ھەڵەبجەی رچە شێکێن، ئەویش بە ناوی (کێڵگەی کوردستان)، کێڵگەیەک بە شێوازێکی زۆر مۆدێرن و نموونەیی و دەگمەن یەکەمین هەفتەبازاڕی کشتوکاڵ و کێڵگەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق. 

هەڵەبجە رچەشکێنە
ئەم پڕۆژەیە نزیکەی ساڵێک دەبێت کراوەتەوە و ئەم کێڵگەیە تایبەتە بەساغکردنەوەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کە ئێستا زیاتر لە 90 جۆر بەرھەمی کشتوکاڵی تێدایە و ھەمەجۆری و جیاوازی لەبەرھەمەکاندا توانیویەتی فۆرمێکی تر لە بازاڕکردن و کشتوکاڵکردن بخوڵقێنێت شوێنێکی گەشتیاری و کشتوکاڵییە، ھیواخوازم جوتیارە ماندوونەسانەکانی دیکەش بەم جۆرە کاربکەن لەسەر زەوییەکانیان بۆ ئەوەی چیتر پێویستمان بە بەرھەمی دەرەکی نەبێت و ئەو جۆرە پڕۆژانەش ھاندانێک بێت بۆ گوندنشینان کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی گەشتوگوزاردا پڕۆژە و پلانی ستراتیجی دابنێن، بۆ خزمەتکردن و گەشەدان بە ھەردوو بوارەکە کە دەبێتە ھۆی پشتیوانیکردنی جووتیاران و کەسانی ئەکادیمی کشتوکاڵی دەرچووانی ئەوبوارە و ھاوشێوە لەگەڵ کەرتی گەشتوگوزاردا بەھەماھەنگی هەردوولا ھەلی کار بڕەخسێنن و ئابووری وڵات برەو پێبدەن و کوردستان سەوزتر و بەرھەمدارتر بێت.