ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بازرگانان دەکات.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بازرگانان دەکات.

لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان،  پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان وعێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین،  خوای گەورە ڕۆژووعیبادەتی هەموو لایەك قبوڵ بكات و ئارامی و ئاسایش لە جیهاندا بەرقەرار بكات.

بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان داواكارین لە بازرگانانی پارێزگای سلێمانی دڵسۆزانە وەک کاری هەمیشەییان هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی نرخی كاڵا و كەلوپەلەكان بدەن بەكەمترین نرخ بگات بە دەستی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەرستە خۆراكییەكان.

بازرگانانی پارێزگای سلێمانی بەردەوام پێشەنگبوون لە کاری خێرخوازی و هاوکاریکردن بۆ ڕوداوە سروشتی و لەناکاوەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدەمەوەهاتنی گەرموگوڕ لە بازرگانان چاوەڕێ دەكات ، وەك چۆن لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین، خوای گەورە بەركەت بخاتە سامان و تەمەنتانەوە.

ژووری بازرگانی و بیشەسازی سلێمانی