ڕاهێنانی ئەڵمانی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەران

(Bildungswerk der Bayerischen Wirtschaft (bbw
کۆمەڵەی فێرکاری ئابووری باڤاریا و نوسینگەی هەماهەنگی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە عێراق و بە هاوکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، و هاوکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان/ عیراق هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی ئەڵمانی بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی ڕاهێنەران لە هەرێـمی کوردستان و عێراق.
◾ ئەم ڕاهێنانە لەسەر بنەمای ستانداردی ئاڵتونی ئەڵمانی و سیستمی ئەڵمـانی ڕاهێنانی شوێنی کار دانراوە.
◾ خولی ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەران پەرەدەدات بە تواناکانی کارمەند/فەرمانبەر/کارکەری کارامە تاکو ببنە ڕاهێنەر و سەرکردەی نموونەیی.
◾ ئەم ڕاهێنانە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە یارمەتیدەری ڕاهێنەری شیاو بێت تا بەشێوەیەکی کاریگەر ڕاهێنەرایەتی بکەن و پەیوەندی لەگەڵ فێرخوازدا
بگرن.
◾ کارسازی یاخود جیبەجێکردن (ئەداکردن) و فێرکردن دوو هونەری جیاوازن و هەرلەبەر ئەمەشە هەموو شارەزایەک (لە بوارێکدا) مەرج نییە
فێرکارێکی باش بێت.
تەنانەت کاتێک کە بارودۆخی فێرکردن باشە لە کۆمپانیایەک، دامەزراوەیەک، یاخود وەزارەتێک، ئەگەر ڕاهێنەران ئامێری پراکتیکی و تەکنیکییان
لەبەردەستدا نەبێت بۆ گواستنەوەی زانیاری، ئەوا بڕێکی زۆری سەرچاوەی دارایی و کەرەستە بەهەدەر دەچێت.
◾ ڕاهێنەران پێویستییان بە کارامەیی پراکتیکییە بۆ گواستنەوەی زانیاریەکانیان و دڵنیاییدان لە فێرکردنی کاریگەر/ باش – و لێرەدا گرنگی ڕاهێنەرایەتی
کردنی ڕاهێنەر دەردەکەوێت.
◾ ئەم وۆرک شۆپە “مۆدێلی ڕاهێنەریی ئەڵمانی” بەکاردێنێت وەکو بنەمایەک بۆ فێربوون/ ڕاهێنانکردن بە شێوازێکی ڕێکخراو کە هەموو ڕووەکانی کار
کردن یەکدەخات.
◾ بەشداربووە سەرکەوتووەکان هونەری ڕابەرایەتیکردنی بەردەوام بەدەستدەهێنن لە بواری خۆیاندا کە دەتوانن فێری کەسانی دەوروبەریان بکەن.
◾ ئەم پرۆگرامی ڕاهێنانە ناوازەیە دیزاین کراوە بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدانی توانای ڕاهێنەرایەتیکردن بە درێژایی پیشەسازییەکان، دامەزراوەکان، و
ئەرکەکانی کارکردن و بە دیاریکراوی دیزاین کراوە تا پرۆسەی فێربوون سەرکوتووبێت.
◾ ئەم پرۆگرامە هاوکارە لە بنیاتنانی ئامڕازە گرنگیەکانی وەک هاوکاریکردن، ڕابەرایەتیکردن، و بەرپرسیارێتیی هەڵگرتن لە شوێنی کارەکەت.

ئەو کارمەندانەی کە کەسانی گەنج فێردەکەن و ڕاهێنانیان پێدەکەن لە شوێنی کارەکەیان دەتوانن سوود لەم پرۆگرامە پێنج ڕۆژی ببینن.
لەکاتێکدا بەڕێزت بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانیت یان سەرپەشتیار و چاودێری پڕۆژەیت، ئەوا دەتوانیت کەرەستەی بەسوود بەدەست بێنیت بۆ بنیاتنانی
هاوکاری و سەرکردایەتی تیمەکەت .

دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری 12/05/2022📝

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe0YeuHM4yGzwQNutHgzPvAdkq-o_zzZ3iaIKFlbfYVED0EYQ/viewform