وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت: ئابوری جیهان بەرەنگاری قەیرانەکان بوەتەوە

وەزیر و بەرپرسانی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت رایدەگەیەنن، “ئابوریی جیهانی توانیویەتی رووبەڕووی قەیرانە جۆر بەجۆرەكان ببێتەوە”.

وەزیرانی دارایی و سەرۆكی بانكە ناوەندییەكانی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت (G7) لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا لەپاش كۆبوونەوەیان لە شاری نیجاتا-ی ژاپۆنی دەڵێن، ئابوریی جیهانی نەرمی لە رووبەڕووبوونەوەی بەركەوتە جیاوازەكان نیشانداوە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە بەئاگا و نەرمونیان بین لە سیاسەتەكانمان پەیوەست بە ئابوریی گشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی دۆخی نائاگایانە دەربارەی ئایندەی ئابوریی جیهان.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بە كێشەی زیادبوونی گێچی قەرزەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەگەری دواكەوتنی دانەوەی پارە لەو وڵاتە نەكردووە.