نوری مالیكی: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار دەكرێت

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زانیاری نوێی لەبارەی بەهای دیناری عێراقی لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریكی ئاشكراكردو ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار دەكرێت.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە ماوەكانی ڕابردوو و بەئێستاشەوە، حكومەت بەجدی كار لەسەر بابەتی دۆلار دەكات و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار دەكرێت.

جێگەی باسە، پێشتریش راوێژكارێكی سیاسی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە دوای جەژنەوە بەهای یەك دۆلار لە بازاڕەكان دەگاتە نزیكەی هەزار و ٣٠٠ دینار بەوەش تەواو نزیك دەبێتەوە لە بەهای فەرمی دۆلار.