عێراق لە پلەی 164ی جیهاندایە لە خواردنی ماسیدا

بەگوێرەى ئامارێک، عێراق لە خواردنی ماسی لەسەر ئاستی جیهانی هاتووەتە پلەى 164ى وڵاتانى جیهان، لەسەر بنەمای هەژمارکردنی خواردنی ماسی لەلایەن هەر تاکێکەوە لە ساڵێكدا.

بەگوێرەی نوێترین داتا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، عێراق لە ریزبەندیی 164ی جیهاندا لە کۆی گشتی 200 وڵات، کە زۆرترین رێژەی ماسییان تێدا دەخورێت، بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکان ساڵانە نزیکەی سێ کیلۆ و 300 گرام لە گۆشتی ماسی بۆ هەر هاوڵاتییەکی عێراقی لە ساڵێکدا مەزەندە کراوە.

بەرزترین رێژەی خواردنی ماسی لە عێراق لە ساڵی 1979دا بووە، کە چوار کیلۆ و 300 گرام بۆ هەر هاوڵاتییەک دانراوە لە ساڵێکدا و نزمترین ئاستیش لە ساڵی 2003 بوو کاتێک گەیشتووەتە 0.77 کیلۆگرام لە ساڵێکدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، سامانی ماسی عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەچێت بەهۆی وشکبوونەوە و کەمبوونەوەی سامانی ئاو، بەجۆرێک بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی دەستەی ماسیگرانی عێراق، سامانی ماسی وڵاتەکە لە یەک ملیۆن تۆن ماسی ساڵانەوە دابەزیوە بۆ 190 هەزار تۆن لە ساڵێ

 

 

 

 

وەرگیراوە لە: کەناڵ8