سەرۆکی ژووری بازرگانی لەگەڵ ژماریەک کۆمپانیا بە شداریان لە پێشانگای زەیت و کشتوکاڵی ئیسپانیا کرد

رێکەوتی 2025/5/14 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری دارەوان حاجی حامید،نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بەشداریانکرد لە پێشانگای (EXPOLIVA) بەرهەمەکانی زەیتون و ئامێرەکانی کشتوکاڵی تایبەت بە زەیت و ڕۆنی زەیتون.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی سود وەرگرتن لە توانای کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی زەیتون و ڕۆن و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لەگەڵ ۱٠ کۆمپانیای پارێزگای سلێمانی بەشداریمانکرد لە پێشانگای بەرهەمەکانی زەیتون و ڕۆن و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، تا لەنزیکەوە ئاشناببین بە نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیا ئیسپانیەکان.
راشیگەیاند، کۆمپانیا بەشداربوەکانی پێشانگاکەمان بەسەر کردەوە لەنزیکەوە گفتوگۆکرا لەبارە نوێترین بەرهەمەمە کشتوکاڵیەکان تا بتوانین سودیان لێوەرگرین بۆ هەرێمی کوردستان و جوتیارانی پارێزگای سلێمانی وە هاندانی کۆمپانیا ئیسپانیەکان بۆ پارێزگای سلێمانی تابتوانن وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا بکەن .
لەپێشانگاکەدا ۳٠٠ کۆمپانیا بە شداریانکردووە کە لە 14 وڵات بەشداری تێداکراوە (پورتوگال، تونس، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سوید، تورکیا، یۆنان، چین، مەغریب، سلۆڤینیا، هۆڵەندا، کوردستان-ئێران).