سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و جێگری سەرۆک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی به‌شداربوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور بەشداریان کرد لە ڕێورەسمی یادکردنەوەی دامه‌زراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور، جێگری دووەمی ژوور سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێخستی سلێمانیان کردوو پیرۆزبایی ژووریان گەیاندە بەرپرسانی مەڵبەندی سلێمانی.

47 ساڵ پێش ئێستاو لە رۆژی 1-6-1975 دا دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنرا كە لەسەر دەستی 7 كەس بونیاتنرا، ئەوانیش هەریەك لە (سەرۆك مام جەلا تاڵەبانی، د.فوئاد مەعسوم، عادل موراد، نەوشیروان مستەفا، عەبدولڕەزاق فەیلی، هۆمەر شێخ موس، د.كەمال فوئاد) بوون.