ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو 20%ی قەبارەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان زیادیکردووە

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم رایگەیاند، ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر بەنزین و بەروبوومی خۆراکی تا 20ی ئەیلولی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

“ساماڵ عەبدولڕەحمان” بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 ڕۆژە باج و ڕسومات لەسەر ھاوردەکردنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان و چەند ماددەیەکی خۆراکی وەکو برنج و ئارد و رۆنی زەیت و پاقلەمەنییەکان ھەڵگیراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی ھەڵگرتنی باجیش تا 20ی 9ی 2022 دێژکراوەتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەراوورد بە ساڵانی ڕابردوو 20%ی قەبارەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان زیادیکردووە، بەشێکی زۆری ئەو بابەتانەی ھاوردە دەکرێن پێداویستی ڕۆژانەی ھاووڵاتیانن.