قەیرانی ئاو قەیرانی ئابوری بەدوای خۆیدا دەهێنێت

ئاو ئە‌و مادەیە‌ی كە لە هە‌ر كە‌لتور‌و جوگرافیایە‌كدا مانایە‌كی تایبە‌تی خۆی هە‌یە. لە ڕووی ئابوریە‌وە یە‌كێكە لەهە‌رە بە‌هادارترین ماددە‌كانی سە‌ر گۆی زە‌وی. لەڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌راستدا ئە‌م مادە‌‌یە وە‌ك نە‌وت دە‌چێتە خانە‌ی ستراتیژیە‌وە، بەتایبە‌ت لەداهاتوویە‌كی نزیكدا، بەجۆرێك سیاسە‌ت‌و پە‌یوە‌ندی‌و باری گوزە‌ران‌و گە‌شە‌ی وڵاتانی ناوچە‌كە‌ی ڕاستە‌وخۆ پێوە گرێدراوە. 
ئە‌گە‌ر نە‌وت تا ئێستا ڕۆڵێكی سە‌رە‌كی بینبێت لەداڕشتنی سیاسە‌تی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستدا، ئە‌وا ئاو دە‌بێتە ئە‌و ماددە‌یە‌ی كە بە‌ردە‌وامی بە‌و ڕۆڵگێڕانە‌ی سە‌رچاوە سرشتیە‌كان ئە‌دات لەداڕشتنی سیاسە‌تدا. لەئاودا ئابوری‌و سیاسە‌ت تێكە‌ڵن، هە‌رگیز بەئاسانی لێكجوداناكرێنە‌وە. 
لەهە‌ناوی كێشە‌ی ئاودا لەناوچە‌ی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست بە‌گشتی‌و كوردستانیش چە‌ند چە‌مكێكی ئابووری خۆی پە‌نهان داوە، لە‌وانە كە‌می‌و هە‌روە‌ها كۆبوونە‌وە‌ یان بوونی سە‌رچاوە‌ی ئاو لەدە‌ست كە‌سێك یان وڵاتێكدا كە لەئە‌نجامدا جۆرێك لەقۆرخكاری (مۆنۆپۆلی) پێوە‌ئە‌كات. كە‌واتە كە‌می‌و قۆرخكردن كێشە‌ی گە‌ورە‌ی ئاون لەناوچە‌ی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستدا. 
بەپێی زانیاریە‌كانی بانكی جیهانی، بڕی ئاوی پێویست بۆ كە‌‌سێك لەساڵێكدا 7000 مەتری چوارگۆشە‌یە، كە‌چی بە‌شی كە‌سێك لەناوچە‌ی ڕۆژهە‌لاتی ناوە‌ڕاست نزیكە‌ی 1200 مەترە.  وا چاوە‌ڕوان دە‌كرێت لەداهاتووشدا كە‌متر ببێتە‌وە، بەهۆی گۆڕانی سروشت‌و زیادبوونی ژمارە‌ی دانیشتوانەوە. كەمی ئاو، یا خود كەمبوونەوەی زیاتری ئاو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، قەیرانێكی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. چەند فاكتەرێك ڕۆڵی سەرەكیان هەیە لە كەمبونەوەی ئاودا. یەكەمیان بەهۆی وشكەساڵیەوە لەم ساڵانەی دواییدا. كە بووە هۆی كەم بوونەوەی ئاو لەكوردستاندا. وشك بوونەوەی زۆر لەكانیاوو چەم‌و جۆگەلەكان. لێدانی بیری قوڵ بەشێوەیەكی چڕ لەزۆر ناوچەدا. هەروەها نزمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی. گرفتی كەمبوونەوەی ئاو لە هەر كونجێكی ئەم جیهانەدا بە شێوەی جیاجیا هەیە. لە ئەفریقا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی چڕتر دەناڵینن بە دەست كەمی و پیسی ئاوەوە. لە سەدا یەكی ئاوی سازگار لە جیهاندا لەم دوو ناوچەدایە، لە كاتێكدا پێنج لەسەدی دانیشتوانی جیهانی تیادایە. ئاو لەم دوو ناوچەیەدا بە زۆری لە بواری كشتوكاڵ دا بەكار دەهێنرێت. قەیرانی ئاو، قەیرانێكە سەرتاپای ئەم هەسارە شینەی گرتووەتەوە. كوردستانیش بێبەش نیە لەم قەیرانە. كە كاریگەریەكی نەگەتیڤی كردوەتەسەر ڕێژەی ئاو. دووەمیان بەهۆی سیاسەتی وڵاتانی دراوسێوە. هەردوو وڵاتی توركیا و سوریا، كۆمەڵە بەنداوێكیان لەسەر  ڕووباری دیجلە و فورات دروست كردووە. ئەوانیش بەنداوی كەیبان و بەنداوی قەرەقەیان و بەنداوی قەرەبابا لەلایەن توركیاوە، هەروەها بەنداوی تەبەقە لەلایەن سوریاوە. هەروەها  ئێران لە پلانیدایە لە داهاتوودا ئەو ڕووبارانەی دێنە خاكی هەرێمەوە گلیانبداتەوە یاخود ڕێڕەوەكانیان دەباتە ناو خاكی  خۆیەوە، لە ئەنجامدا هەوڵئەدات هەموویان  وەك ڕووباری  ئەڵوەن وشك بكات. كە دەر ئەنجامەكەی زیانێكی ئابوری گەورەی  بەدوای خۆیدا هێنا، وەك وشك بوونی باخ و ئاستەنگی بەخێوكردنی مەڕووماڵات و كۆچی گوندەكانی ناوچەكە بۆ شارەكانی دەوروبەر.هەروەها دابە زینی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەكەدا. قۆرخكردنی ئاو لە داهاتوو دا، یەكێك دەبێت لە سیاسەتەكانی وڵاتانی دراوسێ. ئەویش بەهۆی كەمبوونەوە و دەگمەنی ئاوەوە. ئەوكاتە کودوستان دەبێت بە ژێر دەستەی وڵاتانی دراوسێ. ئەمڕۆ ئاو بووە بە بە شێك لە ڕامیاری وڵاتان. لە پەیوەندی نێوان وڵاتان دا وەك چەكێك بەكاری دەهێنرێت بەرامبەر بە دراوسێ. بەهۆی دەستگرتنیان بەسەر هەموو ئەو ئاوانەی كە بەخاكی كوردستان دا دەڕوات، ئێران و توركیا  لە 20 ساڵی داهاتوو دا، بە هۆی ئەنجامدانی بەنداوەوە، لەسەر ئەو ڕووبار و ئاوانەی بە هەرێم دا تێدەپەڕن، ئەو ئاوانە وشك دەكەن. ئەو كاتە خستنەڕووی ئاو دەكەوێتە دەست وڵاتانی دراوسێ‌، پاشان خواستێكی زۆر لەسەر ئاو دروست دەبێت ئەویش بەهۆی قۆرخكردنەوە.   
لە ڕێگەی سیاسەتی ئابوریەوە، دەتوانین چارەسەری ئەم قەیرانە بكەین. ئەویش بیرۆكەی دروست كردنی بەنداوە لە سەر ئەو ڕووبار و ئاوانەی كەوا مەترسی وشك بوونیان لێدەكرێت. یەكێكە لە باشترین  ڕێگەكانی چارەسەر كردنی ئەم قەیرانەی دواڕۆژ. بەڵام بە داخەوە  بۆ ڕێگری كردن لە قەیرانی ئاو  لە  كوردستان دا، بەهۆی نەبوونی هیچ پیلان و پرۆژەیەكی سەركەوتووەوە، داهاتوو دەخاتە گەورەترین مەترسیەوە. ئابوری كوردوستان بە گشتی ئابوریەكی هاوردەیە. هەروەك چۆن لە زۆر ڕوانگەی ترەوە بەستراوەتەوە بە وڵاتانی دراوسێوە. بازاڕێكە