هاووڵاتییانی ئەمریکا کە ماوەی یەک ساڵە بە تامەزۆرییەوە چاوەڕوانی هاتنی “هەینی رەش Black Friday” دەکەن دەستییان کرد بە کڕینی کاڵا و کەلوپەلە نرخ داشکێندراوەکان.
چوارەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک لەو وڵاتە “رۆژی سوپاسگوزاری Thanksgiving Day”یە، هەینی رەشیش کە بە دوای ئەودا دێ ئەمساڵیش لە ئێوارەی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد.
نزیکەی هەزار کەس لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ئەمریکا (کاتژمێر ٠٢:٠٠) لە بەردەم کۆگای واڵتمارت لە ویلایەتی نیوجێرسی ریزیان گرت کە گەورەترین زنجیرە ماڕکێتی تاک فرۆشە لەو وڵاتە.
وێڕای سەرماوسۆڵەی زۆریش نزیکەی ٧٠٠ کەس لەبەردەم هۆبەی نیوجێرسی زنجیرە ماڕکەی بێست بۆی کە بەرهەمی کارەبایی دەفرۆشێ، قەتارەیان گرت.
لەبەردەم هەردوو کۆگاکە هاووڵاتییان ریزی دوورودرێژیان گرتبوو و لەو دەرفەتەدا زۆترین کەلوپەلی فرۆشراو تەلەڤزیۆن بوو، بە دوای ئەویشدا ئەتاری، مۆبایل، تابلێت دێت.
یەکێتیی فرۆشتنی بە تاکی نیشتمانی ئەمریکا پێشبینی دەکات لە هەینی رەشدا ١١٥ ملیۆن کەس کاڵا و کەلوپەل بکڕێت.