بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، لە 89% ـی هاووڵاتییانی عێراق هەژماری بانکیان نییە.
لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە جێگیریی دارایی عێراق لە ساڵی 2016، بانکی ناوەندی ئاشکرایکرد، بەپێی خەمڵاندنی بانکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2016، تەنیا لە 11% هاووڵاتییانی عێراق هەژماری بانکیان هەیە، واتە 89% ـی عێراقییەکان، کە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵە، هەژماری بانکیان نییە و تەنیا بە کاش مامەڵەی دارایی دەکەن.
بەپێی راپۆرتەکەی بانکی ناوەندی یەکێک لەو هۆکارانەی خەڵک لە عێراقدا هەژماری بانکیان نییە نەبوونی ژمارەی گونجای بانکە لە شار و شارۆچکەکاندا، بەجۆرێک رێژەی لە 37%ی بانکەکانی عێراق لە شاری بەغدای پایتەختن.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئایینی و خواستی خەڵک بۆ دانانی پارەکانیان لە ماڵەوە لەبری دانانی لە بانک”.