هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركوك و بیره نه‌وتییه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، رووی له‌كه‌مبونه‌وه كردبوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌شتیوانییه‌وه گواستیه‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ی 270 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له‌رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه، كه پێشتر له‌نێوان 200 بۆ 230 هه‌زار به‌رمیلدا بوو.
ئه‌و رێژه‌یه هێشتا كه‌متره له‌نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێش 16 ئۆكتۆبه‌ر، كه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، زیادبوونی هه‌نارده به‌هۆی هۆكاری ته‌كنیكییه‌وه‌یه. كۆی گشتی هه‌نارده تائێستا زۆر له‌ئاستی سروشتی كه‌متره.
پێشتر و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه بڕی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له رۆژێكدا هه‌نارده‌ده‌كرا بۆ به‌ندری جه‌یهانی توركیا.
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بریتیه له‌كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له‌مانگی رابردوودا.
كێڵگه‌كانی هاڤاناو بای حه‌سه‌ن دوو گه‌وره‌ترین كێڵگه بوون كه پێشتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا بوون.
تائێستا ھەناردەی نەوتی کەرکوک، دەستیپێنەکردووەتەوەو بەھۆی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و رێکنەکەوتنی عێراق لەگەڵ تورکیا.