بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو سەرمایەی بانكەكان بەرێژەی لەسەدا 16 بەرزبۆتەوەو نزیكبۆتەوە لە 12 ترلیۆن دینار.
بەپێی راپۆرتێكی بانكی ناوەندی عیراق، ساڵی 2016 سەرمایەی ئەو بانكانەی لەعیراق كاردەكەن گەیشتۆتە 11 ترلیۆنو 700 ملیار دینار، ئەوەش بەراورد بەساڵی 2015 كە 10 ترلیۆنو 700 ملیار دینار بووە، بەرێژەی لەسەدا 16 زیادی كردووە.
راپۆرتەكەی بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرمایەی بانكە تایبەتیەكانی عیراق لەساڵی 2015دا بڕی 7 ترلیۆنو 900 ملیار دینار بووە، بەڵام لەساڵی 2016دا بۆ 9 ترلیۆنو 500 ملیار دینار زیادیكردووە، هۆكاری ئەو زیادبوونەش بۆ كردنەوەی 8 بانكی نوێی تایبەت دەگەڕێتەوە.