وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌سه‌ر ئاستی جیهان خسته‌ڕوو بۆ كڕینی 50 هه‌زار ته‌ن گه‌نم.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، واده‌ی كۆتایی پێشكه‌شكردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌كه 26 ی تشرینی دووه‌مه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ده‌بێت گه‌نمه‌كه، به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكاو ئوسترالیا‌و كه‌نه‌دا بن.
ساڵانه عێراق چه‌ند جارێك كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی ده‌خاته‌ڕوو بۆ كڕینی گه‌نم، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیی.
به‌رپرسانی كشتوكاڵی هه‌رێم تائێستا چه‌ند جارێك ره‌خنه‌یان له‌به‌غدا گرتووه به‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا هه‌رێم ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مده‌هێنێت و توانای پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری پێداویستی ناوخۆیی عێراقی هه‌یه.