ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 250 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ملیۆنانی دیكه‌ش بریندارده‌بن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانه‌وه وه‌ریگرتووه، ساڵانه ملیۆنان كه‌س له‌ڕووداوی هاتوچۆدا بریندارده‌بن و زۆرێكیان به‌و هۆیه‌وه دووچاری گرفتی ته‌ندروستیی درێژخایه‌ن و كه‌مئه‌ندانی ده‌بنه‌وه.
گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 29 ساڵ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ن كه له‌ڕووداوه‌كانی هاتوچۆدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ئاسایشی رێگاوبانی جیهانیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بۆ ساڵی 2015، ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 250 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. به‌وپێیه رۆژانه نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 300 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه رووداوی هاتوچۆ به نۆیه‌مین هۆكاری مردن له جیهاندا داده‌نرێت و گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 29 ساڵ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ن كه له‌ڕووداوه‌كانی هاتوچۆدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ساڵانه ملیۆنێك منداڵ و گه‌نج به‌و هۆكاره گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2030 رووداوی هاتوچۆ به پێنجه‌م هۆكاری مردن دابنرێت.
ئه‌فریقا یه‌كه‌می جیهانه له‌و رووداوه هاتوچۆیانه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كان له ئه‌ورووپا كه‌مترین رووداوی هاتووچۆ رووده‌دات كه گیان له‌ده‌ستدانی لێبكه‌وێته‌وه و ئه‌فریقا یه‌كه‌می جیهانه له‌و رووداوه هاتووچۆیانه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له جیهاندا له 100 هه‌زار كه‌س كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، 17یان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌یه. ئه‌م رێژه‌یه له ئه‌ورووپا 9.3 و له ئه‌فریقا 27ه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ساڵانی 2010 بۆ 2013 له 79 وڵات رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له 68 وڵاتیش به‌رزبووه‌ته‌وه.
سێیه‌م یه‌كشه‌مه‌ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك رۆژی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتوچۆیه و ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته سبه‌ی 19ی تشرینی دووه‌مه‌وه.