به‌ئامانجی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی‌و ئه‌كادیمییه‌كان‌و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی (TIGRIS) كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ-ش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ته‌رخانكراوه.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی تواناكان
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ٢٠١٥ له‌شاری گوتینگنی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن‌و راگری كۆلیژه‌كانی زانكۆكه كۆبۆوه‌و گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی چۆنێتیی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و وه‌رگرتنی فه‌ند‌و سوودوه‌رگرتن له‌هاوكاریی یه‌كتری‌و پێشخستنی خوێندن له‌كوردستاندا، هه‌روه‌ك پێشنیازیش كرا كه زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا به‌هاریكاریی زانكۆیه‌كی وڵاتی چیك(Masaryk University) و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسپانی(Compostela Group of Universities) پڕۆژه‌یه‌ك له‌بواری دروستكردنی تواناكان/كه‌په‌ستی بیلدینگ‌و ئینته‌رناشناڵ له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (ئێراسموس پڵس)، جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی تێچووی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.
به‌هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا.
له‌به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له‌ڕۆژی ٨-١٠/١١ی ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی (د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان. د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی. سه‌رۆكی زانكۆكانی سلێمانی‌و سه‌ڵاحه‌دین/هه‌ولێر‌و راپه‌ڕین‌و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌رمو‌و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆك) له‌زانكۆی جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن به‌شدارییان له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (TIGRIS) كرد، كه پڕۆژه‌كه به‌هاوكاریی پرۆگرامی (+Erasmus)ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو زانكۆی (Gottingen)ی ئه‌ڵمانی‌و چوار زانكۆی تری ئه‌وروپا وه‌ك پارتنه‌ری ئه‌وروپی كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی‌و ئه‌كادیمییه‌كان
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه كه تایبه‌ت به‌پڕۆژه‌كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ كراون، كه تیایاندا هه‌نگاوه‌كانی ناساندن‌و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (TIGRIS) گفتوگۆی جددی له‌باره‌وه كرا‌و ده‌ستپێكردنی راگه‌یه‌نرا. له‌وباره‌یه‌شه‌وه د.ئوو مووس به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه له‌زانكۆی (Gottingen) كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌و گرنگییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو. لای خۆیشیانه‌وه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت‌و زانكۆكانی هه‌رێم وته‌یان پێشكه‌شكرد‌و باسیان له‌گرنگترین پڕۆژه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی دامه‌زراوه‌كه‌یان كرد‌و هیواشیان خواست جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (TIGRIS) ببێته ده‌رگایه‌كی دیكه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی‌و ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌وردی تیشك خرایه‌سه‌ر لایه‌نی كرداریی پڕۆژه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی سێ ساڵی داهاتووی جێبه‌جێكردنی‌و له‌وڕووه‌شه‌وه پڕۆژه‌كه‌و كار‌و چالاكییه‌كان‌و راهێنانه‌كان پێشكه‌شی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم كرا.
گرنگیی چه‌ند لایه‌نێكی پڕۆژه‌كه
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، باس له‌چه‌ند لایه‌نێكی پڕۆژه‌كه ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پڕۆژه‌ی (TIGRIS)تایبه‌ت ده‌بێ به‌دروستكردن‌و به‌هێزكردنی توانای مامۆستایان‌و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی كوردستان‌و به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ش ده‌رگایه‌كی دیكه به‌ڕووی زانكۆكانی كوردستاندا ده‌كرێته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستیی مامۆستایان‌و ئاشنابوون به‌پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان، جگه‌له‌وه‌ش ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر‌و دكتۆرا) بۆ خوێندكارانی كورد له‌زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا‌و چیك ده‌ڕه‌خسێنرێت.
زانكۆی جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن، یه‌كێكه له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، جگه له‌پێگه‌یاندنی ده‌یان زانا‌و توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، (٥٠) خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری زانستی‌و توێژینه‌وه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆكانی ئه‌ڵمانیای له‌بواری به‌هێزی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كیدا هه‌یه‌و هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ ده‌ز‌گای (ماكس پلانگ) هه‌یه، كه پێنجه‌م دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.