ئەندامێکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی: دۆخی بازاڕی دراو لەوپەڕی خراپیدایە

حەمید عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری‌و نوێنەری بازرگانانی دراو لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ سایتی بازرگانی‌و پیشەسازی دەڵێت”بارودۆخی بازاڕی دراو  لەوپەڕی خراپیدایە، رەوشی سیاسی ئێستای کوردستان کاریگەری زۆر خراپی کردۆتە سەر بازاڕی دراو لەشاری سلێمانی”.
 
بازرگانی‌و پیشەسازی: لەئێستادا  باردۆخی بازاڕی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لەشاری سلێمانی
چۆنە؟

حەمید عەبدوڵا: بارودۆخی بازاڕی دراو  لەوپەڕی خراپیدایە، لەدوای ڕووداوەکانی کەرکوک‌و
پەلاماردانی حەشدی شەعبی‌و لەدەستدانی بەشێکی زۆر لەخاکی کوردستان پشیوی زۆر ڕووی لەبازاڕی
ئاڵوگۆکردنی دراو کرد لەشاری سلێمانی، بەشێوەیەک زۆربەی بازرگانەکانی دراو بەشی خەرجی
رۆژانەیان قازانج ناکەن
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەشاری سلێمانی چەند دوکانی
ئاڵوگۆڕی دراو هەیە؟

حەمید عەبدوڵا: لەشاری سلێمانی دوو بازاڕی تایبەت
بەئاڵوگۆڕکردنی دراو هەیە بەناوی بازاری دۆلارە کۆنەکەو تازەکە، بەهەردووکیان نزیکەی
٣٠٠ دوکانی تێدایە ئەمە جگە لەو بازرگان‌و نوسینگانەی لەدەرەوەی ئەو بازاڕانە کار دەکەن
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: قەبارەی حەواڵەکردن لە چ ئاستێکدایە؟

حەمید عەبدوڵا: خەڵکێکی زۆر لەشاری سلێمانی کاری
حەواڵەکردنی دراو دەکەن، حەواڵەکردنیش بەرێژەی لەسەدا شەست بۆ لەسەدا هەشتا دابەزیوە،
رەوشی سیاسی ئێستای کوردستان کاریگەری زۆر خراپی کردۆتە سەر بازاڕی دراو لەشاری سلێمانی
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەسڵێمانیەوە حەواڵە بۆ چ
وڵاتێکی دنیا زۆر دەکرێت؟

حەمید عەبدوڵا: حەواڵە بۆ هەموو وڵاتانی دنیا دەکرێت،
بازرگانانی دراو لەشاری سلێمانی لەرێگەی بانکەکانەوە پارە حەواڵە ناکەن، بەڵکو لەرێگەی
شەریکەی حەواڵەو حەواڵەی دوبەی‌و ئێران لەبەرئەوەی زۆربەی کاڵاکان کە هاوردە دەکرێت
بۆ پارێزگای سلێمانی لەرێگەی ئێرانەوە دێت بۆیە لەئێستادا حەواڵەئ ئێران نەوەستاوە
بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: کێشەو گرتفتەکانی بازارەکانی
دراو لەشاری سلێمانی  چیە؟

حەمید عەبدوڵا: کێشەو گرفتی سەرەکی ئێمە هاوبەشە
لەگەڵ بازرگانەکاندا، کاتێک بازرگانەکان بازاڕیان نەبوو شتیان هاوردە نەکرد ئێمە بازرگانانی
دراو حەواڵە بۆ کێ بکەین؟ بازرگانان نەچن لەوڵاتانەوە شت هاوردە بکەن ئێمە پارە بۆ
کی حەواڵە بکەین؟ لەئێستادا هاوردەکردن بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کردوە، بۆ نمونە فرۆشگاکانی
مۆبیلیات لەشاری سلێمانی فرۆشیان لەسەدا نەوەد ٩٠% دابەزیوە، ئەو کەسە مۆبابیلیات لەدەرەوە
دەهێنێت ئێمە پارە بۆ کێ حەواڵە بکەین؟ جگە لەوەش داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان
لەگەڵ ئێران زیانی گەورەی لەبازرگانانی دراو داوە
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: داواکاریتان چیە لەحکومەتی
هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان؟

حەمید عەبدوڵا: دواکارین بارگرانی لەسەر بازرگانەکان
کەم بکەنەوە ڕەوچاوی باردۆخی کوردستان بکەن‌و ئەمساڵ چاوپۆشی لەباج‌و زەریبە بکەن،
چونکە ئەمساڵ خاوەن کۆمپانیاکان‌و بازرگانان ناتوانن وەک ساڵانی رابردوو باج‌و زەریبە
بدەن ناچار نەکرێن کۆمپانیاکان دابخەن، لەئیستاداو لەدوای داخستنی فرۆکەخانەکان کاروباری
ئۆتیل‌و مۆتێلەکان بەتەواوی وەستاوە، بۆیە ناکرێت ئەمساڵ وەک ساڵان باج‌و زەریبە بدەن
.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەدوای بڕیاری بەغدا بۆ راگرتنی
مامەڵە بانکییەکان لەگەڵ هەرێم دۆلار لەکوێوە دەهاتە کوردستان؟

 حەمید عەبدوڵا: ئەو چەند رۆژە بانکەکانی هەولێر دۆلاریان بۆ بازارەکانی
کوردستان دابین دەکرد، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان هەولێرو بەغدا هەبوو، لەبەرئەوەی بردنی
پارە بۆ بەغدا کارێکی ئاسان نیە، دەبێت بەئۆتۆمبێل‌و خەڵک پارەکە لەسلێمانیەوە بنێرین
بۆ بەغدا لەوێوە دۆلار بهێنرێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام لەهەولێرەوە دۆلارێکی زۆر دەفرۆشرا،
ئەو دۆلارەشی دەهاتە سلێمانی لەهەولێرەوە دەهات