له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌یه‌كداكێشان بۆ پۆلێنكردنی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبیل، هه‌ردوو ئۆتۆمۆبیلی سۆڵ و سپۆرتاج له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی IIHS بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش به‌هۆی لایته‌كانی پێشه‌وه‌یان كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌هێز دروستكراوه.
په‌یمانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ ساڵی 2018 بڕوانامه‌ی به‌رزترین پله‌ی سه‌لامه‌تی به‌خشییه ئۆتۆمۆبیلی سۆڵ به‌هۆی چڕیی رووناكی لایتی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله. به‌هه‌مانشێوه‌و هه‌مان بڕوانامه‌ی به‌خشییه ئۆتۆمۆبیلی سپۆرتاج 2018.
له‌باره‌ی ئه‌مه ئۆرت هیدیرك جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كیا وتی: هه‌ڵبژارده‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی كیا به به‌رده‌وامی خه‌ڵاته‌كانی نایابی و راستگۆیی و به‌هێزی و سه‌لامه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت. بڕوانامه‌ی په‌یمانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ سۆڵ و سپۆرتاج نیشانه‌ی متمانه‌یی به كڕیارانمان ده‌به‌خشن. ئه‌وه‌ش پلانه‌كانمان پته‌وتر ده‌كات.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێنج خاڵی به‌خشینی بڕوانامه‌ی IIHS پێویسته ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بكرێن: به‌یه‌كدادانی قورس، به‌یه‌كدادانی ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری لابه‌لا، به‌هێزیی بنیمچی ئۆتۆمبیل، ستۆپی ئۆتۆمبیل، هه‌روه‌ها به‌هێزی لایتی ئۆتۆمبیل.
به‌مه سۆڵ و سپۆرتاج چوونه ریزی چوار ئۆتۆمبیلی تری كیا كه هه‌مان پۆلێنیان له په‌یمانگه‌ی IIHS به‌ده‌ستهێنا ئه‌وانیش: ئۆپتیما، كادێنزا، فۆرت، سۆرینتۆ.