وه‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه.
عاسم جیهاد به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانای كردووه بۆ ده‌ركردنی بڕیار له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌كاری چاكسازی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كاتێكی نزیكدا.
وتیشی وه‌زاره‌تی نه‌وت دووی ئه‌م مانگه، داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد كردووه رێگه‌بده‌ن به‌به‌غدا بۆ به‌كارهێنانی بۆری نه‌وتی هه‌رێم و هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی كه‌ركوك له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه وه‌ستاوه، دوای كونتڕۆڵكردنی كێلگه‌كان له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه و ده‌رهێنانیان له ده‌ستی كورد.