سلێمانی؛ پڕۆژەی جۆزەی ٢٠ئەمپێری جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، ڕاگەیاند، پڕۆژەی جۆزەی بیست ئەمپێری لە بازیان و تەکیەو ھەموو قەزاوناحیەکانی دووکان و لەبەشێکی شارەزوور جێبەجێکراوە، بەڵام پرۆژەکە ئێستا راگیراوەو چاوەڕوانی کۆمپانیاکانن.

سالار حیسامەدین، ئەمڕۆ شەممە، ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا پرۆژەی ٢٠ئەمپێرییان راگرتووە،”چونکە ئەو جۆزەیەی ئێمە داوایدەکەین لەھەرێمی کوردستان نییەو کۆمپانیاکانمان ئاگادارکردووەتەوەو چاوەڕێدەکەین مانگێکی تر بکەوێتە بازاڕەکان و کۆمپانیاکان ڕادەسپێرین جێبەجێیبکەن”.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، پێی وایە، پرۆژەی ٢٠ ئەمپێری بەڕێژەیەکی زۆر ھاوکاردەبێت لەکەمکردنەوەی “ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر کارەبا ھەیە”.

“ئێستا ١٥ بۆ ١٦کاتژمێر کارەبا بەھاوڵاتیان دەدەین، زستانی ساڵی ڕابردوو لەکەمترین حاڵەت ٨بۆ ٩ کاتژمێر کارەبامان دەدا بەھاوڵاتیان، بەڵام بەپێی ئەوەی نەوتی سپی دابەشنەکراوە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر تێپەڕناکات”سالار حیسامەدین وای وت.