“دڵنیاین لە درێژكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت”

وەزیری نەوتی عومان، محەمەد بن حەمەد رمحی رایگەیاند كە دڵنیان لەوەی کە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر درێژكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دوای مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨، رێكدەكەون.

لە كۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆدەبنەوە و دەرئەنجامەکانی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوتوێ‌ دەكەن و هەروەها بڕیار لەسەر درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوەی رێككەوتنەكە دەدەن.

لە پەراوێزی كۆنگرەی ئەبو زەبی بۆ پترۆڵ (ئەدەیبیك) كە لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، محەمەد بن حەمەد رمحی گوتی: “ئێمە دڵنیاین لە درێژكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت”.

وەزیری نەوتی عومان روونی كردەوە كە وڵاتەکەیان پابەندە بە كەمكردنەوەی پشكی خۆی لە چوارچێوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عومان، ٩٦٨ هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێكدا.