ئەحمەد حاجی رەشید: داوا دەكات عێراق موچەی 4 مانگی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات

بریاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید  داوا دەكات حكومەتی عێراق موچەی 4 مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، بە پێویستیشی دەزانێت هەرێم بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی شاندێك بنێرێتە بەغدا، ئەو وتی “هەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی ئابوری زۆر بوەتەوە، قەرزەكانی سەرشانی لەنێوان 22 بۆ 26 ملیار دۆلارە”.
 
ئەحمەد حاجی رەشید، پێی وایە لەدوای كەمركدنەوەی بەشە بودجەی هەرێم، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا قوڵتر دەبنەوە، ئاماژە بەوەش دەكات ئێستا هەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی ئابوری زۆر بوەتەوە، قەرزەكانی سەرشانی لەنێوان 22 بۆ 26 ملیار دۆلارە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئێستا،   ئەو پەرلەمانتارە بە دوری دەزانێت هەرێم بتوانیت موچەی موچەخۆرەكانی دابین بكات.
 
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لەپشكی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، داوایان لە حكومەتی عێراق كردوە بەشێوەی سولفە موچەی 4 مانگی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بكات، وتيشی” لەساڵی ئایندە بەغدا بەپێی ئەو لیستەی لەبەردەستی خۆیدایە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات”.