بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە ماوەی 48 کاژێردا هەزار دۆلاری لەدەستدا

رۆژی هەینی رابردوو بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین دابەزی بۆ خواروو ئاستی حەوت هەزار دۆلار، بەو شێوەیەش بیتکۆین تەنیا لە ماوەی 48 کاژێردا زیاتر لە هەزار دۆلاری لەدەستدا.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهای بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی و بەهاکەی حەوت هێندەی مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەرزبووەوە.

شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان هۆشداریاندا لەوەی بەهای بیتکۆین رووبەڕووی بڵقێکی گەورە بووەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بڵقە دەتەقێت و بەهاکەی دادەبەزێت بۆ ئەو ئاستەی کە بە بەهای راستەقینەی دراوەکە دادەنرێت.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەهای بیتکۆین گەیشتە حەوت هەزار و 888 دۆلار، بەڵام رۆژی پێنجشەمە 9-11-2017 بۆ هەینی 10-11-2017 بەهای بیتکۆین دابەزی بۆ شەش هەزار و 718 دۆلار.