داواكاری گشتیی سعودیه ڕایگه‌یاند، له كۆی ئه‌و 208 تۆمه‌تباره‌ی به گه‌نده‌ڵی و چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی تر گیرابوون، ته‌نیا حه‌وت كه‌سیان تا ئێسته بێ تاوان ده‌رچوون و كۆی ئه‌و پاره گه‌نده‌ڵییه‌ی ئاشكرا بووه، گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سعوود ئه‌لموعیج داواكاری گشتیی سعوودیه ئاشكرای كرد، تا ئێسته 208 كه‌س بۆ لێپێچینه‌وه بانگێش كراون و دۆسییه‌كه‌یان بریتی بووه له گه‌نده‌ڵی و هه‌مووشیان ئه‌وانه بوون كه كاری بازرگانیی زه‌به‌لاحیان كردووه، بازرگانه ئاسایییه‌كان بانگێش نه‌كراون.
داواكاری گشتی ڕوونی كرده‌وه، ورده‌كارییه كه‌سێكانی ئه‌و داواكراوانه ئاشكرا ناكرێت تا به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێ و تۆمه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پاشای سعوودیه به هاوكاریی محه‌مه‌دی كوڕی كه جێنشینییه‌تی، ئه‌گه‌رچی له ڕووكه‌شدا دیاره بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه و له پێشدا له ناو خانه‌واده‌ی شاهانه ده‌ستی پێ كردووه، له ڕوویه‌كی تره‌وه پێشبینی ده‌كرێ بۆ ڕێگری بێت له هه‌ر ده‌نگێكی نه‌خوازراو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌ڵستێك بۆ سیاسه‌ته‌كانی پاشا دروست نه‌بێ.
به‌پێی لێدوانی داواكاری گشتیی سعوودیه، له كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتوویانن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، ته‌نیا حه‌وت كه‌سیان بێ تاوان ده‌ركه‌وتوون. ئاشكراشی كردووه، كۆی گشتی ئه‌و پارانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و 208 كه‌سه ئاشكرا بووه، گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار كه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی و خواردنی سامانی گشتییه‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هێشتا سه‌ره‌تایه و به‌رده‌وام ده‌بێ.